لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەگەر زیاتر کەمێک خۆت ماندو بکەیت بۆ پیشەکەت گۆڕانکاری گەورە دەبینیت کە رودەدات، ئەمڕۆ لەلایەنی دەرونیەوە رۆر ئارامیت و بە درێژایی ئەمڕۆ بەو شێوازە دەمێنیتەوە، لەگەڵ ئەوەی لە ماوەی رابردو چەند روداوێکی ناخۆش رویانداوە بەڵام کاریان لەسەر بەهێزی تۆ نەکردوە، کێشت کەمێک زیادی کردوە ئاگاداری کێشت بە.

گا 20\4 - 20\5
داهاتویەکی پڕ لە سەرکێشیت لەبەردەمە، توشی شکست دەبیت و دواتر سەرکەوتن بەدەست دەهێنت، ئەگەرچی پاڵپشتی خێزانەکەت لە ئاستی چاوه‌ڕوانی تۆدا نەبونە بەڵام ئەمە رێگر نیە لەوەی بە ئامانجەکانت بگەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە کەمتر گرنگی بە خۆشەویستەکەت دەدەیت ئەمەش هۆکاردەبێت بۆ تێکچونی پەیوەندیتان.

دوانە 21\5 - 20\6
لەلایەنی پیشەییەوە هەنگاوەکانت زۆر باش دەنێیت و ئاراستەیەکی راستت گرتوە، ئەگەر بەم شێوازە بەردەوام بیت بەرەو سەرکەوتن هەنگاو دەنێیت، ئەمرۆ لە کەسانی خۆپەرست دورکەوەرەوە چونکە کاریگەری نەرێنیت لەسەر جێدەهێڵن، پەیوەندی خۆشەویستیت بەرە ئاستێکی باش دەڕوات، تەندروستیت باشترە و هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7

لەگەڵ خۆشەویستەکەت سەردانی ئەو شوێنە دەکەن کە ئارەزوت لێیەتی، بێهیوا مەبە ئەگەر کارەکانت بە ئاراستەی خۆیدا نەرۆیشت، ئەم دۆخە کاتیەو بەم زوانە هەمو شتێک رێڕەوی خۆی وەردەگرێت، سەرنجت لەسەر هەڵەکانت نەبێت بەڵکو سەرنجت لەسەر کارە باشەکانت بێت کە ئەنجامت دون لە پێناو دڵخۆشیت، زیاتر گرنگی بە تەندروستی خۆت بدە.

شێر 23\7 - 22\8
لەگەڵ کارکردنی زۆردا بیرکردنەوەی ئەرێنی یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، پێویستە زیاتر ئاگاداری پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت بیت، لە ئێستادا تەندروستی کەسە نزیکەکانت زۆر باشە ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت، ئەمرۆ رۆژێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت دەربارەی چەند بابەتێکی گرنگ کە دەمێکە ئارەزو دەکەیت بیڵێیت.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەنی پیشەییەوە ترسان لە هەڵە کردن لە زۆر دەرفەتی گرنگی دورخستویتەتەوە، چاونەترسانە بیربکەرەوە و بەسەر خۆتدا زاڵ ببە، هێندە هەوڵ مەدە خۆشەویستەکەت کۆنترۆڵ بکەیت، بە شێوازە تەنها لە خۆتی دوردەخەیتەوە، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ کەمێک سترێست هەیە، بەڵام سەرنجت لەسەر تەندروستیت بێت و خۆت فەرامۆش مەکە.

تەرازو 23\9 - 22\10
هەندێک ناکۆکیت هەیە لەگەڵ خۆشەویسەکەت، هەوڵ دەدەیت ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە گوێ بۆ خۆشەویستەکەت بگریت و بە وریایی لە وشەکانی تێبگەیت بەم شێوازە تێگەیشتن لە نێوانتان رودەدات، لەلایەنی پیشەییەوە کارەکانت زۆر باش دەڕۆن بەڕێوە، زیاتر گرنگی بە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بدە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەلایەنی تەندروستیەوە زۆر باشیت، لەگەڵ ئەوەی چواردەورەکەت هۆکارن بۆ ئەوەی زیاتر بەرەو پێش بچیت لەلایەنی پیشەییەوە، بەڵام لە ئەنجامدا هەوڵ و تواناکانی خۆت رۆڵ دەبینێت، بۆیە هەمو توانایەکی خۆت بەکاربهێنە، ئەمرۆ تەندروستیت زۆر باشە، گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت وا دەکات زیاتر هەست بە ئاسودەیی بکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
هەندێک بەربەست دێنە پێشت کە رەنگە وات لێبکات هەست بە ستریس بکەیت، ماندوبونی زۆر لەلایەنی پیشەییەوە وادەکات کەمتر کاتت هەبێت بۆ چارەسەر کردنی کێشە کۆمه‌ڵایەتیەکانت، هەوڵبدە هاوسەنگی رابگرە، زیاتر سەرنجت لەسەر تەندروستیت بێت، لەکاتی هەستکردن بە خراپی تەندوستیت سەردانی پزیشک بکە و خۆت فەرامۆش مەکە.

گیسک 22\12 - 19\1

لەلایەنی سۆزداریەوە روبەڕوی هەندێک کێشە دەبیتەوە، بە ھێمنی بمێنەرەوە، بەسەر توڕە بونەکانتدا زاڵ ببە بۆ ئەوەی بە ئاسایی کێشەکان چارەسەر بکەیت، ئەمڕۆ رۆژێکی پر چێژ و خۆشی دەبێت بۆت، هەوڵمەدە رەخنە لە کەسانی دیکە بگریت و زیاتر سەرنجت لەسەر کارەکانت بێت، ئەگەر دەتەوێت وزەی زۆرت هەبێت، ئەوا پشوی پێویست وەربگرە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەمو ئەو کێشانەی هەتبو لەروی داراییەوە کۆتایی دێت، هیچ کێشەیەک نیە لە نێوان تۆ و هاوپیشەکانت ئەمەش وادەکات زیاتر بەرەو پێش بچن لەلایەنی پیشەییەوە، گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە و رێگە مەدە سەرقاڵیت پەیوەندیتان کاڵ بکاتەوە، زیاتر گرنگی بە خواردنی میوە بدە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ کارەکانت بە باش ئەنجام دەدەیت لە کاتی خۆیدا و هیچ بەربەستێک نایەتە بەردەمت، لەلایەنی کۆمه‌ڵایەتیەوە بڕیارێکی گرنگ دەدەیت، باشترە زیاتر وریابیت، خۆشەویستەکەت لێت نیگەرانە بەهۆی ئەوەی کەمتر گرنگی پێ دەدەیت، پێویستە ئاگاداری پەیوەندیتان بیت، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 61913 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP