لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
گرنگە کاری زیاتر بکەیت و هەنگاوی نوێ بنێیت لەپێناو راستکردنەوەی هەڵەکانت، ئەمڕۆ پێویست بە چونە دەرەوە هەیە لەگەڵ هاوڕێیانت بەمەبەستی ئارامکردنەوەی دەرونت، بۆ ئەوەی هەمیشە خاوەنی جەستەیەکی چالاک بیت وەرزش بکە.

گا 20\4 - 20\5

هەمیشە هەوڵبدە لەگەڵ هاوپیشەکانت یەکگرتو بیت بۆ ئەوەی پێکەوە بە هاوبەشی ئەنجامێکی باشترتان هەبێت، بەدوای خۆشەویستیدا مەگەڕێ لەناو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە تەنها کاتت بەفیڕۆ دەدەیت، ئاگاداری ژەمە خۆراکیەکانت بەو هێندە خواردنی دەرەوە مەخۆ.

دوانە 21\5 - 20\6
پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت ئەمڕۆ باشتر دەبێت، بێگومان باشترین بنەمای کارکردنیش هاوپیشەکانتە، بۆ ئەوەی ناکۆکیەکانتان کۆتایی بێت دورکەوتنەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ ماوەیەکی کاتی، بەشداریکردن لە چالاکی و جووڵەی سودبەخش گرنگە بۆ تەندروستی دەرونی.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بەکارهێنانی توانایەکی زیاتر و ماندوبون یارمەتیدەرە لە جێبەجێکردنی تەواوی ئامانجەکانت لەلایەنی پیشەییەوە، خۆشەویستەکەت دور دەکەوێتەوە بەهۆی بەردەوام بایەخ پێنەدانی تۆوە، هێندە خێرا نان مەخۆ، زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنیت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ تەواوی تواناکانت بەکاردەهێنیت و دەگەیتە پلەیەکی بەرزتر لە کارەکەت و دەرگای نوێ بەروتدا دەکرێتەوە، گرنگیدانی زیاتر بە خۆشەویستەکەت ئاسودەت دەکات و ژیانێکی باشتر دروست دەکەیت لەلایەنی سۆزداریەوە، پێویستە بایەخی تایبەتی بە راهێنانی وەرزشی بدەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ بەراوردی کارەکانت دەکەیت بە ئەنجامەکانی پێشوت و هەست  بە جیاوازیەکی زۆر دەکەیت، لەلایەنی سۆزداریەوە ئاسودەیت و هەست بە جێگیربونی ژیانت دەکەیت، هەوڵبدە کەمێک لە دڵەڕاوکێ و خەمباری دور بکەوەرەوە.

تەرازو 23\9 - 22\10
کارەکانت بەشێوەیەکی یەکجار نارێک کەڵەکە بون بەهۆی فەرامۆشکردنی خۆتەوە، خۆشەویستەکەت هاوبەشیت دەکات لەهەمو بیرکردنەوەکاندا و ئەمەش یارمەتیدەرە و دڵخۆش دەکات، خۆت بەدور بگرە لەو خواردنانەی ناتەندروستن بەتایبەت لەدەرەوەی ماڵەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
پلان دابنێ بۆ کارەکانت و گرنگی بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانت بدە، چونکە دواخستنی لە بەرژەوەندیت نییە، هێندە پشت بە هاوڕێکانت مەبەست، چونکە هەندێکیان دەیانەوێت زیان پێ بگەینن، راهێنانی وەرزشی بەشێوەیەکی رێکوپێک ئەنجام بدە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەگەڵ هاوپیشەکانت ئاسودە دەبیت و پێکەوە کاری باش دەکەن و هەنگاوی نوێ دەنێن، سەرەرای ئەوەی لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەت زۆر گونجاویت بەڵام بەردەوام هەست بە بۆشایی سۆزداری دەکەیت، تەندروستیت لەئێستادا گونجاوە بەهۆی وەرزشی باشەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
هێندە داواکاری هاوپیشەکانت جێبەجێ مەکە، چونکە دەیانەوێت ئەرکەکانی تۆ زیاد بکەن بەجۆرێک زۆر ماندو دەبیت، خۆت بەدور بگرە لەهەر کەسێک دەیەوێت پەیوەندی سۆزداریت تێکبدات، پێویستە کاتێک بۆ خۆت تەرخان بکەیت و لەگەڵ خۆتدا بدوێیت لەپێناو رێککردنەوەی ژیانت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
پێداچونەوە بۆ لایەنی داراییت بکە، چونکە ئێستا باری ئابوری باش نییە، دەتوانیت کۆتایی بە ناکۆکیەکان بهێنیت و بەردەوام بیت و پەیوەندی سۆزداریت جێگیر بکەیتەوە، لەپێناو پاراستنی کێشت بەشێوەیەکی تەندروست سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3

متمانەی بەرپرسانت لەدەست مەدە بەهۆی بەردەەوام دوبارەکردنەوەی هەڵەکانتەوە، پێویستە کاتێکی زیاتر تەرخان بکەیت بۆ خۆشەویستەکەت ئەگەرنا کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر پەیوەندیەکەتان، خۆت بەدوربگرە لە خواردنی تون لەپێناو تەندروستی گەدەت.

ئه‌م بابه‌ته 37170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP