بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.. ئەم خۆراکانە بخۆن


خەندان لایف

نەخۆشی شەکرە دو جۆری هەیە، شەکرەی جۆری یەکەم لەهەمو تەمەنێکدا رودەدات، بەڵام شەکرەی جۆری دوەم بەگشتی کەسانی سەرو 40 ساڵ توشدەبن و کەمتر لە منداڵ و هەرزەکاردا رودەدات، شەکرە کاتێک رودەدات کە پەنکریاس ئینسۆلین بەرهەم ناهێنێت، بەبێ ئینسۆلین شەکر لەرێگەی خوێنەوە دەچێتە ناوخانەکانەوە و دەبێتەهۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن، ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە دەکرێت لە رێگەی خواردنەوەی رێژەی شەکریان دابەزێنن بە گرنگیدان بە خۆراکانە.

یەکەم: بێری
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی بێری هەستیاری ئینسۆلین باشتر دەکات، بەو واتایەی خانەکانی جەستە زیاتر چالاک دەبن بۆ بەرهەم هێنانی ئینسۆلین.

دوەم: میوە مزرەکان
وەکو پرتەقاڵ، سندی، ترێ، کاریگەری ئەرێنیان دەبێت لەسەر هاوسەنگکردنی شەکرە و کۆلیسترۆڵی جەستە.

سێیەم: شوکولاتەی رەش
لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە خواردنی بڕێکی کەم لە شوکولاتەی رەش ئاستی شەکرە دادەبەزێنێت.

چوارەم: زەیتی زەیتون
بەگشتی بۆ هەمو کەسێک بەسودە بەتایبەتی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوەمیان هەیە، مەترسی توشبون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە، رێژەی شەکری جەستە هاوسەنگ دەکات.

پێنجەم: سەوزەوات
رێژەی شەرکری جەستە کەم دەکاتەوە، بە تایبەتی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرو 65 ساڵەوەیە، پێویستە رۆژانە 200 گرام بخۆن.

شەشەم: دارچینی
هەستیاری ئینسۆلین باشتر دەکات، شەکری خوین دادەبەزێنێت، دەتوانیت لەگەڵ ماست یان شۆفان بیخۆیت.

ئه‌م بابه‌ته 18414 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP