شێوازی ئامادەکردنی چۆرەک بە کونجی


خەندان لایف

پێداویستیه‌كان:
2 کوپ نیو ئارد
نیو کوپ زەیت
نیو کوپ شەکر
نیو کوپ شیری گیراوە
1 هێلکە
1 ڤانێلا
1 پیکن پاودەر
کونجی

شێوازی ئامادەکردنی:
- ئاردو شەکرو زەیت و ڤانێلاو پیکن پاودەرەکە تێکەڵبکە، زەردێنەو سپێنەی هێلکەکە جیا بکەرەوە.
- سپێنەکە بکەرەوە قاپێکەوە، زەردێنەکەش بکەرە ئاردەکەوەو بیشێلە بە شیر، تا ئەبێت بە هەویر.
- فڕنەکە گەرم بکە لەسەر 180 پله‌، کاغەزی فڕن دا بنێ لەسەر سینی فڕنەکە.
- بە هەویرەکە بازنەی بچوک دروست بکە یاخود کەمێک بەدرێژکۆلەیی بیکە، بە ناو سپێنەی هێلکەکە.
- دواتر بیکەرە ناو کونجیەکەوەو لەسەر سینی فڕنەکە دایبنێ و بە دەست پەستانی بکەرەسەر بۆ ئەوەی پان بێتەوە.
- لە فڕنابیبرژێنە و پاشان پێشکەش دەکرێت.

ئه‌م بابه‌ته 11112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP