دڵنیا رەزازی وێنەی خۆی بە منداڵی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژ دڵنیا رەزازی، وێنەی خۆی لە تەمەنی منداڵیدا بڵاوکردەوە.

دڵنیا رەزازی، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی لەگەڵ هونەرمەند ناسر رەزازی باوکیدا بڵاوکردەوە، لە ساڵی 1986 وێنەکە گیراوە.

دڵنیا کچی هونەرمەندان ناسری ڕەزازی و مەرزییە فەریقیە لە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوە، بە ئەلبومە تەواو نەکراوەکەی دایکی دەستی بەکاری هونەری کرد، بەمەش توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەستبهێنێت، لە ئێستادا خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

ئه‌م بابه‌ته 16389 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP