کاردانەوەی ترەمپ دوای ئەوەی کتێبی کوڕەکەی یەکێک بو لە پڕ فرۆشترین کتێبەکانی نیویۆرک تایمز

خەندان لایف

دۆناڵد ترەمپ جەی ئاڕ، کوڕی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان رۆژی 5ی ئەم مانگە نوێترین کتێبی خۆی بە ناوی Triggered بڵاوکردەوە، یەکێک بو لە پڕ فرۆشترین کتێبەکانی نیویۆرک تایمز.

دوابەدوای بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە دۆناڵد ترەپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە نوێترین تویتیدا باسی کتێبی کوڕەکەی دەکات و نوسیویەتی: واو، ھەر ئێستا پێیان راگەیاندم کە کتێبی کوڕەکەم Triggered "کاریگەری"  یەکێکە لە پڕ فرۆشترین کتێبەکانی نیوۆرک تایمز. پیرۆزە دۆن!.

دۆناڵد ترەمپ جەی ئار، گەورەترین کوڕی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانە، لە ساڵی 1977 لە نیویۆرک لەدایک بوە، لە ئێستادا سەرقاڵی کاری بازرگانیە، خاوەنی پێنج منداڵە.

 

ئه‌م بابه‌ته 11932 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP