گرانترین کاتژمێری جیهان بەبڕی 31.7 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

خەندان لایف

کاتژمێرێکی دەستی براندی پاتێک فیلیپ لە مەزادێکدا لە سویسرا بە نرخی 31.7 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، ژمارەی پێوانەیی گرانترین کاتژمێری دەستی جیهانی تۆمارکرد.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەری theguardian ئەم کاتژمێرە یەک دانەی لێدروستکراوە، ریکۆری کاتژمێرەکەی ئەکتەری ئەمریکی، پاول نیومانی شکاند، کە لە ساڵی 2017 بە بڕی 17.8 ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

سەبین کێجەل، وتی ئەو کاتژمێرە ئاڵۆزترین کاتژمێری مێژوە، چەندین خزمەتگوزاری گرنگی تێدایە کە سودت پێ دەگەیەنیت، سیستمی ئاگادرکردنەوەی تێدایە، لەگەڵ رۆژژمێر، هەروەها بەرگەی شێ یان تۆز و خۆڵ دەگرێت.
Related image
کاتژمێرەکە لە پۆڵای بێخەوش دروستکراوە، هەردو رەنگی رۆز گۆڵد و رەشی تێدا بەکارهاتوە، مەزادەکە خێرخوازی دەبێت و تەواوی داهاتەکەی بۆ کاری خێرخواز تەرخان دەکرێت. 

Image result for World's most expensive watch

 

ئه‌م بابه‌ته 4388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP