هەندێک تێبینی جوانکاری بۆ ئەو کچانەی تەمەنیان کەمتر لە 20 ساڵە

خەندان لایف

ئەو کچانەی تەمەنیان لە 20 ساڵ کەمترە، لەگەڵ ئەوەی بەهۆی گۆرانکاری لە هۆڕمنەکانی جەستەیان رەنگە هەندێک گرفتی پێستیان بۆ دروست ببیت، پێویست دەکات گرنگی بە جوانی خۆیان بدەن، باشترە ئەم تێبینیانە بزانن.

یەکەم: رۆژی دو جار پێستت خاوێن بکەرەوە، پاککەرەوەی تایبەت بە پێستت بەکاربهێنە.

دوەم: شەوان پێش نوشتن تۆنەر بۆ روخسارت بەکاربهێنە.

سێیەم: پێستت شێدار بکەرەوە بە بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بە پێستت.

چوارەم: هەفتەی رۆژێک سکرەب بۆ پێستت کە بۆ ئەوەی خانە مردوەکانی پێستت لابچێت.

پێنجەم: لە کاتی نینۆک کردن وریابە لەوەی نینۆکت زۆر کورت نەکەیتەوە.

شەشەم: بڕی پێویست بخەوە، چونکە کەمی خەو دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکەی روخسار و رەشبونی ژێر چاو.

حەوتەم: قلیشاویەکانی لێوت لێمەکەرەوە، شێدارکەرەوەی لێوی بۆ بەکاربهێنە.

هەشتەم: بە زەتێکی کەمێک گەرم مەساج بۆ قژت بکە هەفتەی دوجار.

نۆیەم: دوای بەکارهێنانی شامپۆ بۆ قژت نەرمکەرەوەی قژ بکاربهێنە.

دەیەم: رەنگی قژت وەکو خۆی بهێڵەرەوە، ئەگەر ئارەزوی رەنگ کردنی دەکەیت ئەوا ئەو رەنگانە بەکاربهێنە کە لە قژی خۆتەوە نزیکن، کردنی هایلایت و بلۆند، یان رەنگی سیلفەر کاریگەری خراپی لەسەر قژ دەبێت.

یانزەیەم: هیچ کەرەستەیەکی ماکیاژ مەکرە پێش ئەوەی تاقیت کردبێتەوە، مەرج نیە ئەو کەرەستەیەی بۆ هاورێ و کەسە نزیکەکانت گونجاو بێت بۆ تۆش گونجاو بێت.

دوانزەیەم: تەمەنت بزانە، بە پێی تەمەنی خۆت ماکیاژ بەکاربهێنە، دوربکەوە لە کردنی ماکیاژی تۆخ.

سیانزەیەم: بەردەوام فاوندەشن بۆ پێستت بەکارمەهێنە، هەوڵبدە تەنها لە کاتی پێویست دا بەکاری بهێنیت. 

 

ئه‌م بابه‌ته 9144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP