بۆ پیاوان.. هەندێک رێنمایی بۆ پڕبونی قژ


خەندان لایف

هەندێک لە پیاوان کێشەی روتانەوەی قژیان هەیە، کە بەشێکی زۆری پەیەوەندی بە بۆماوەییەوە هەیە، بەڵام دەکرێت لە بە چەند رێگەیەک ئەم کیشەیە چارەسەر بکەیت و قژت بە شێوەیەکی سروشتی پڕ بکەیت.

یەکەم: خۆراکی تەندروست
پیاوان پێویستە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو بکەن و گرنگی بەو خۆراکانە بدەن کە مادەی خۆراکی گرنگیان تێدایە وەکو چەرەسات، سەلەمون، تۆوی کەتان، گوێز، کە ترشە چەوری تێدایە و یارمەتی بەهێزبونی قژ دەدات.

دوەم: زەیتی سروشتی
بەکارهێنانی زەیتی سروشتی روەکی بۆ قژ یارمەتیدەرە بۆ پڕبونی قژ و هەبونی قژێکی درەوشاوە، هەوڵبدە کاتژمێرێک پێش ئەوەی قژت بشۆیت زەیتی سروشتی بدەیت لە قژت بۆ ماوەی 5 بۆ 10 خولەک مەساج بۆ پێستی سەرت بکەیت، بەم شێوازە سوڕی خوێنی سەرت چالاک دەبێت و خانەکانی قژت بەهێز دەبن.

سێیەم: قژت دامەهێنە
رۆژی لە یەک جار زیاتر قژت دامەهێنە چونکە داهێنانی قژ هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ.

چوارەم: بەکارهێنانی شامپۆ و نەرمکەرەوەی قژ کەم بکەرەوە
زۆر بەکارهێنانی شامپۆ زیان بە قژ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی هەڵوەرینی قژ، هەوڵبدە سێ رۆژ جارێک شامپۆ و نەرمکەرەوەی قژ بەکاربهێنیت.

پینجەم:
ئامێری وشککەرەوەی قژ بەکارمەهێنە

بەکارهێنانی ئامێری وشککەرەوەی قژ هۆکارە بۆ هەڵوەرینی قژ، و خانەکانی قژ لاواز دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 10655 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP