توێژینەوەیەک: پشو وەرگرتن لە هەڵە دورتدەخاتەوە

خەندان لایف

بێگومان ئەوەت بەسەر هاتوە کە بڕیارێکی بدەیت یان کارێک ئەنجام بدەیت کە دواتر پەشیمانی لەدوا هاتبێت، خۆزگەت بە ئەنجام نەدانی خواستبێت.

بە پێی توێژینەوەیەک کە لە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوبوەتەوە دەریخستوە کە پیشو وەرگرتن هۆکارە بۆ ئەوەی لە هەڵەکردن دوربکەویتەوە. 

جێف لین، پسپۆری بواری دەرونناسی ئەوەی خستوەتەڕو کە پشو وەرگرتن هۆکارە بۆ ئەوەی ئارامی دەرونت، ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری دەبێت لەسەر چالاکیەکانی مێشک.

وتیشی "وا دەکان تاک زیاتر سەرنجی لای بڕیارەکانی بێت و بە باشی بیر بکاتەوە، کە ئەمەش هۆکاردەبێت بۆ ئەوەی لە هەڵەکردن دوربکەوێتەوە، هەروەها سود لە هه‌ڵەکانی رابردوی وەردەگرێت".

 

 

ئه‌م بابه‌ته 5055 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP