پێنج ئامۆژگاری بۆ ئەوەی منداڵێکی میهرەبان پەروەدە بکەیت

خەندان لایف

گرنگە منداڵەکەت بە شێوەیەک پەروەردە بکەیت لە داهاتودا نەوەیەکی بەسود و گرنگ و میهرەبانی لێدەربچێت بۆ کۆمەڵگا، بۆ ئەم مەبەستە دەبێت گرنگی بە چەن خالێک بدەیت کە کاریگەری بەهیزی لەسەر داهاتوی منداڵەکەت دەبێت، ماڵپەری youm7 هەندێک ئامۆژگاری بڵاوکردوەتەوە بۆ ئەوەی منداڵێکی میهرەبان پەروەدە بکەیت.

یەکەم: نمونەیەکی جوان بە بۆ منداڵەکەت
منداڵان رەنگدانەوەی باوانیانن، کاتێک دایک و باوک کارێک دەکەن پێیان وایە ئەمە راستە و دوبارەی دەکاتەوە، گرنگە هەمیشە نمونەیەکی جوانی نیشان بدەیت.

دوەم: بازنەی چواردەوری فراوان بکە
گرنگە منداڵەکەت لە ژینگەیەکی کۆمه‌ڵایەتی فراواندا گەورە بکەیت لە ناو هاوڕێ و دراوسێ و کەسە نزیکەکانت، بەم شێوەیە فێری میهرەبانی دەبێت، بۆ نمونە کتێک یارمەتی دراوسێکەت دەدەیت منداڵەکەت لێوەی فێر دەبێت.

سێیەم: هانی منداڵەکەت بدە بۆ کاری ئەرێنی 
تەنها کاتێک کارێکی باش نەجام دەدات سوپاسی بکە و هانی بدە بۆ ئەوەی بەردەوام بێت.
Image result for praising your child
چوارەم: فێری کاری ماڵەوەی بکە
کاتێک یارمەتی دایک و باوکی دەدات بۆ کاری ماڵەوە فێر دەبێت بۆدەرەوەی خێزانیش بە هەمان شێوە بێت.

پێنجەم: ژینگەیەکی ئەرێنی بۆ دروست بکە
ژینگەیەکی ئەرێنی هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵەکەت کەسێکی میهرەبانی لێدەربچێت.

Image result for Mother's Day

 

ئه‌م بابه‌ته 20881 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP