سەرنجراکێشترین پیاوی جیهان بۆ ساڵی 2019 دیاریکرا

خەندان لایف

بە پێی هەواڵێکی دەیلی مەیلی بڕیتانی گۆڤاری people گۆرانیبێژێکی ئەمریکی بە ناوی جۆن لیجێند بە سەرنجراکێشترین پیاوی جیهان دەستنیشانکرد.

جۆن لیجێندی تەمەن 40 ساڵ، سوپاسی ئەو گۆڤارەی کرد کە ئەو نازناوەی پیبەخشیوە و وتی، "نازام چی بڵێم، تەنها دەمەوێت سوپاسیان بکەم کە ئەو نازناوەیان پێبەخشیوم".

لە وەڵامی ئەوەی کاردانەوەی هاوسەرەرەکەی چۆن بوە کاتێک ئەمەی زانیوە، وتی "ئەو بەراستی شانازی بە منەوە دەکات، ئەو هەمیشە گاڵتەم لەگەڵ دەکات، بەڵام کاتێک ئەمەی زانی گاڵتەی لەگەڵمدا نەکرد، لە کۆتاییدا کارم لە هاوسەرکەم کرد".

هەروەها هاوسەرەکەی لە تۆڕی کۆمه‌ڵایەتی تویتەر وێنەی هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و وتی "خەونی من ئەوەبو ببینم هاوسەرەکەم دەبێت بە سەرنجراکێشترین پیاوی جیهان".

 

ئه‌م بابه‌ته 7520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP