لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هەواڵی ئەرێنی دەبیستیت و دڵخۆش دەبیت، ئەمرۆ دەتوانیت هەمو ئەرکەکانت بە سەرکەوتویی لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت و دەرئەنجامێکی باشت دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە باشتر بون دەکەیت، زیاتر هەستەکانت بۆ خۆشەویستەکەت دەربخە.

گا 20\4 - 20\5
ئەمڕۆ رۆژێکی باش دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە و هەنگاوی گەورە دەنێیت، ئەگەر پلانێکی بازرگانیت هەیە ئەوا ئێستا دەرفەتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەیت، خێزانەکەت پاڵپشتی تەواوت دەکەن، هەمو ناکۆکیەکانی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت کۆتایی دێت، پەیەوەندیتان بەهێز دەبێت، تەندروستیت زۆر باشە بەڵام فەرامۆشی مەکە.

دوانە 21\5 - 20\6
لێکتێنەگەیشتنی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت قوڵتر دەبێتەوە، پێویستە کار لەسەر بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان بکەیت، ئەمرۆ هیچ بڕیارێکی گرنگ مەدە چونکە پەشیمان بونەوەی بەدوادا دێت، سەرەتا بیر بکەرەوە و راوێژ بە کەسانی بە ئەزمون بکە، گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە رۆژانە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
چانسێکی دیکە بە خۆشەویستەکەت بدە بۆ ئەوەی هه‌ڵەکانی راست بکاتەوە، بەڵام ئەمە بەو واتایە نایەت قوربانی بە خۆت بدەیت لە پێناوی خۆشەویستەکەت، رەنگە هەندێک کەس بیانەوێت تاقیت بکەنەوە، بۆیە کۆنترۆڵی توڕەبونەکانت بکە، هەندێک کێشەی تەندروستیت هەبو، ئەمرۆ کۆتایی دێت و هەست بە باشتر بون دەکەت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەم چەند رۆژە پەستانێکی زۆر لەسەرە لەلایەنی پیشەییەوە، بە شێوەیەک کاتت بۆ خێزان و خۆشەویستەکەت کەم بەتەوە، ئەمرۆ چانسی ئەوەت دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکەیت کە روبەڕوت بوەتەوە لە لایەنی سۆزداریەوە، لە پێناو ئارامی دەرونت خۆت لە توڕەبون و ستریس بەدور بگرە.

فەریک 23\8 - 22\9
ئەمڕۆ کەسێکی زۆر گرنگ دەبینیت، بەڵام بە زویی بڕیاری لەسەر مەدە، لەلایەنی سۆزداریەوە بچوکترین کێشە لەیەکترتان دور دەخاتەوە بۆیە رێگە مەدە ناکۆکی لە نێوانتان روبدات، زیاتر پیشەکەتت خۆش دەوێت ئەگەر بە خۆشەویستیەوە کار بکەیت و بیر لە لایەنە ئەرێنیەکانی بکەیتەوە، ئەمڕۆ ئاگاداری تەندروستیت بە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەگەر دەتەوێت بە ئامانجەکانت بگەیت ئەوا زیاتر هەوڵی بۆ بدە و متمانەت بە خۆت هەبێت، کاتێک دەست بە ئەنجامدانی کارێک دەکەیت تا کۆتایی لەگەڵیدا بڕۆ و لە نیوەدا پاشگەز مەبەرەوە، لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە هەمو کێشەکانت چارەسەر دەبن ئەگەر زیاتر بایەخ بە کەسانی چواردەور بدەیت و هەستەکانی خۆتیان بۆ دەرببڕیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ پارەیەکی زۆر بە هەدەر دەدەیت ئەگەر کۆنترۆلی ئارەزوکانت نەکەیت، هەوڵبدە پارەکانت بۆ شتی پێویست بەکاربهێنە نەک ئارەزوکانت، رەنگە بیرکردنەوەت لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت جیاواز بێت ئەمەش ببێتە هۆی ئەوەی ناکۆکی لە نێوانتان دروست ببێت، گرنگ نیە بارودۆخەکە چۆنە بە رێزەوە مامەڵە بکە و کۆنترۆڵی وشەکانت بکە، ماندوبونی زۆر کار لەسەر تەندروستیت دەکات بۆیە وریابە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ رۆژێکی ناوازە دەبێت بۆت لە چەند رویەکەوە، ئەرکێکی زۆر بەسەردا کەوتوە کەمێک زیاتر خۆت ماندوبکە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا ئەنجامیان بدەیت و کەڵکە نەبن بەسەرتدا، لەلایەنی تەندروستیەوە ئەگەر زیاتر خۆت فەرامۆش بکەیت مەترسی توشبون بە نەخۆشی درێژخایەن زیاد دەکات، هەوڵبدە لەکاتی هەست کردن بە هەر نیشانەیەک سەردانی پزیشک بکە.

گیسک 22\12 - 19\1

ناکۆکی لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت رودەدات بەهۆی هەندێک لێک تێنەگەیشتن لە نێوانتان، بێهیوا مەبە ئەگەر بارودۆخەکەت لەلایەنی پیشەییەوە بەو شێوازە نەبو کە دەتەوێت، زیاتر هەوڵبدە و تواناکانت دەربخە بۆ چواردەورەکەت، دورکەوتنەوە لە خواردنەوە گازیەکانت کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

سەتڵ 20\1 - 18\2

ئەمڕۆ زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە، راهێنان بکە و بەیانیان لە هەوایەکی کراوەدا وەرزش بکە بەم شێوازە تەندروستیت بەرەو باشتربون دەڕوات، ئاگاداری پەیوەندی نێوان خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت بە ناکۆکی دروست مەکە، هەوڵبدە ئێوارە خوانێک بۆ خۆشەویستەکەت ئامادە بکە بانگهێشتی بکە لە پێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
خێزانەکەت متمانەی تەواویان پێت هەیە و پاڵپشتیت دەکەن، هەوڵبدە متمانەیان لەدەست نەدەیت، چێژ لەو ساتانە ببینە کە لەگەڵ خۆشەویسەکەت دەیبەیتە سەر، لەلایەنی پیشەییەوە کەسانی نوێ دەناسیت و دەتوانیت سود لە زانیاریەکانیان وەربگریت، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی تەندروستیت فەرامۆش بکەیت، لە خواردنی شیرینی دوربکەوەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 40792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP