لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
پێویستە رەچاوی بارودۆخی هاوپیشەکانت بکەیت و لە بەرژەوەندی خۆت بەکاریانەهێنیت، هەوڵبدە کاتێکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە و لە سۆزی خۆت بێبەشی مەکە، خۆتبەدوربگرە لە خواردنەوە کافاینەکان بەتایبەت لە ئێواراندا.

گا 20\4 - 20\5
لە کارەکەت پێویستە ئارام و لەسەرخۆ بیت، بۆ ئەوەی هەنگاوی سەرکەوتن بنێیت، خۆشەویستەکەت بایەخ بە خۆشییەکانی تۆ دەدات و پشتیوانیت دەکات، هەرگیز رێگامەدە بارودۆخە ناخۆشەکان توشی توڕەیی و بێزاریت بکات.

دوانە 21\5 - 20\6
کەمێک کارەکانت رەنگە ئاڵۆزبێت، بەهۆی بیرکردنەوەکانی خۆتەوە و ئەو پلانانەی پێشکەشی کرد، چاوت بە کەسێکی ئازیزت دەکەوێت و پەیوەندیتان بەهێزتر دەبێت و رەنگە بگۆڕێت بۆ خۆشەویستی، رێگامەدە دڵەڕاوکێ زاڵبێت بەسەر دەروونتدا، چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت هەیە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هەواڵێکی خۆش دەبیستیت لەلایەنی پیشەییەوە، ئەمەش وادەکات بەپەرۆشەوە کاربکەیت، خاوەنی کەسایەتیەکی سەرنج راکێشیت، ئەگەر پەیوەندی سۆزداری لە ژیانتدا نییە، رەنگە ئەم ماوەیە کاتی بێت، ئاگاداری تەندروستیت بە لەهەمو رویەکەوە.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە هەنگاوێکی گەورە دەنێیت و دارایەکی گەورە بەروتدا دەکرێتەوە بەرەو باشتر، ئاگاداری شێوازی رەفتارەکانت بە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەمیشە خواردنی تەندروست هەڵبژێرە.

فەریک 23\8 - 22\9
هەرگیز هیچ هەنگاوێکی لەلایەنی پیشەییەوە رەتمەکەرەوە، بەڵام دەبێت زۆر بە وریایی مامەڵەیان لەگەڵدا بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت لە ئێستادا زۆرباشە و چێژ لە ژیان ببینە، پێویستە هەمیشە ئیرادەیەکی بە‌هێز هەبێت بۆ توانای زاڵبون بەسەر ئارەزوی خواردنی زۆردا.

تەرازو 23\9 - 22\10
لەلایەنی پیشەییەوە کەسێکی بەتوانایت و ئیرادەیەکی باش هەیە بۆ ئەوەی روبەڕوی بەربەستەکان ببیتەوە، پەیوەندی سۆزداریت زۆرباشە و ئامادەبە تا راستگۆیانە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بدوێیت، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

دوپشک 23\10 - 21\11
وازبهێنە لە رەفتاری توند لەگەڵ هاوپیشەکانت و بەشێوازی گفتوگۆ لەگەڵیدا بدوێ، هێندە خۆشەویستەکەت لەپێناو کارەکەت فەرامۆش مەکە، هەوڵبدە خواردنی کەم چەوری هەڵبژێریت.

کەوان 22\11 - 21\12
بەشداری لە پرۆژەیەکی نوێی پیشەیی دەکەیت و پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت زۆرباش دەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت باس لە داهاتو دەکەن، گرنگە دەربارەی تەندروستیت سود لە رێنمایی کەسانی بە ئەزمون وەربگریت.

گیسک 22\12 - 19\1
کەشوهەوای کارکردن ئەمڕۆ گونجاوە و ئاسودەیت، بەڵام ئەرکەکانت جێبەجێبکە، لەلایەنی سۆزدارییەوە گۆڕانکاری گەورە رودەدات و کەشێکی ئەرێنی دروستدەبێت، باشترە وەرزش فەرامۆش نەکەیت و ئاگاداری تەندروستیت بیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئاگاداری گرفتی ماددی بە لەلایەنی پیشەییەوە، چونکە بەربەستەکانی کارکردن هێندەی نەماوە کۆتاییان بێت، کەمێک لەسەرخۆبە و توڕەیی وازلێبهێنە، لەخۆتەوە بەخێرایی بڕیار لە خۆشەویستەکەت مەدە، باشترە زیاتر بایەخ بە تەندروستیت بدەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
متمانەی تەواو بەخۆت هەیە و دەتوانیت پلان بۆ هەنگاوی نوێ دابنێیت، رەنگە پلانی گەشتێک دابنێیت، ئەمڕۆ کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەت باس لە بابەتە هەستیارەکان بکەیت و چارەسەری بکەیت، باشترە بایەخی زیاتر بە تەندروستیت بدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 48463 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP