خەندان لایف
کاتێک هەست دەکەیت نیکۆکت بەهۆکاری جیاواز زەرد بوە، پێویست دەکات بیر لەوە بکەیتەوە بە پێکهاتەیەکی سروشتی سپی بکەیتەوە بە شێوازێک کە زیان بە نینۆکەکەت نەگەینێت، هاوکات نینۆکت بەهێزبکات، دەتوانیت سود لەم پێکهاتانە وەربگریت.
یەکەم: سرکەی سێو و لیمۆ
دو کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ دو کەوچک گوشراوی لیمۆ تێکەڵ بکە و بیدە لە نینۆکت بۆ ماوەی 10 خولەک، هەفتەی جارێک دوبارەی بکەرەوە.
دوەم: ئاوی لیمۆ و خوێ
دو کەوچک گوشراوی لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچک خوێ تێکەڵ بکە بۆ ماوەی دو خولەک، دواتر بیدە لە نینۆک بۆ ماوەی 10 خولەک.
سێیەم: هەنگوین و ماست و زەیتی زەیتون
یەک کەوچک هەنگوین لەگەڵ کەوچکێک ماست تێکەڵ بکە، دو کەوچک زەیتی زەیتونی تێکەڵ بکە، بۆ ماوەی 10 خولەک بیدە لە نینۆکت.
ئهم بابهته 4952
جار خوێنراوهتهوه