توێژینەوەیەک: ئەو باوکانەی خاوەنی منداڵی کچن تەمەنیان درێژترە

خەندان لایف

لە کاتی لەدایک بونی منداڵی کچدا خۆشی زیاتر رودەکاتە ناو خێزان، بە پێی توێژینەوەیەک ئەو باوکانەی خاوەنی منداڵی کچن تەمەنیان درێژترە لەو باوکانەی منداڵی کچیان نیە.

توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرەکانی زانکۆی جاگیلۆنیان ئەنجامدراوە، لەسەر 4 هەزارو 310 کەس، کە لە 2147 دایک و 2163 باوک پێکهاتبون، دەرکەوت ئەو باوکانەی خاوەنی منداڵی کوڕن هیچ کاریگەریەکیان لەسەر تەمەنی باوک نابێت، بەڵام ئەو باوکانەی خاوەنی کچن تەمەنیان درێژترە.

بەڵام بۆ دایکان بە پێچەوانەوەیە هەبونی منداڵی کچ یان کور کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دایکان هەیە و نابێتە هۆی تەمەن درێژی.

لەو توێژینەوەیەشدا هاتوە ئەو خانمانەی کە هاوسەرگیریان ئەنجامنەداوە دڵخۆشترن لەو خانمانەی کە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە، هەروەها تەمەنیان درێژترە.

 

ئه‌م بابه‌ته 12269 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP