چۆن لە وەرزی زستاندا ڤیتامین D لەش کەم نەکات

خەندان لایف

ڤیتامین D گرنگی زۆری هەیە بۆ جەستە کە ڕیژەیەکی زۆری لە تیشکی خۆرەوە بەدەست دەهێندرێت، بەڵام کاتێک وەرزی سەرما دێت، دەرکەوتنی خۆر کەم دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە خەڵک کێشەی کەمی ڤیتانین D هەبێت، باشترین چارەسەر ئەوەیە لە رێگەی خۆراکەوە پارێزگاری لە ڤیتامین دی لەش بکەیت.

یەکەم: قارچک
دەکرێت لە وەرزی زستاندا خواردنی قارچک یارمەتیدەربێت بۆ جەستە، دەتوانیت لە بە سوپ ئامادەی بکەیت، کە جگە لەوەی تامێکی خۆشی هەیە بە هەمان شێوەی خۆر سەرچاوەی بەدەستهێنانی ڤیتامین D.

دوەم: چەوری ماسی
بەتایبەتی ماسی سەلەمون هەڵبژاردنێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی ئەم جۆرە ڤیتامینە بەدەست بهێنیت.

سێیەم: ڤیتامین D
کە لە شێوەی دەرماندا لە دەرمانخانەکان بەردەستە، بەڵام دەبێت بە پێی رێنماییەکانی پزیشک بخورێت.

چوارەم: چەوری جگەری ماسی
دەوڵەمەندە بۆ ئۆمێگا 3، ترشە چەوری، سەرچاوەیەکی زۆر باشی ڤیتامین D.

پێنجەم: زەردێنەی هێلکە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D، لە ژەمی بەیانیاندا گرنگی پێبدە.

 

ئه‌م بابه‌ته 26135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP