یەکەمین دەرکەوتنەوەی کێڤن هارت دوای ئەوەی توشی روداوی هاتوچۆ ببو

خەندان لایف

یەکەمین دەرکەوتنەوەی کێڤن هارت لە ئاهەنگی خەڵاتی People's Choice دوای ئەوەی توشی روداوی ئۆتۆمبێل ببو.

رۆژی یەکشەممە ئاهەنگی خەڵاتی People's Choice بۆ ساڵی 2019 بەڕێوەچو، تیایدا چەندین هونەرمەند خەڵات کران، لە ناویاندا کێڤن هارت بو، کە خەڵاتی هەڵبژاردنی خەڵکی پێبەخشرا لەلایەن رۆبێرت داونی.

دوای ئەوەی لە سەرەتای مانگی سێپتەرمبەر ئەکتەری کومیدی کێڤن هارت لە روداوێکی هاتوچۆدا بە سەختی بریندابو، بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاودیری پزیشکدابو، تا ئەوەی لە رۆژی یەکشەمە بینرایەوە.

لەگه‌ل ئەوەی کیڤن رۆژانێکی سەختی تیپەڕاند بە درێژایی دو مانگی رابردو، بەڵام لە ئاهەنگەکەدا بە بەهێزی و تەندروستیەکی زۆر باشەوە بینرا، ئەمەش بوە هۆی دڵخۆشی هەوادارەکانی.

کیڤن دارنیڵ هارت لە ساڵی 1979 لەویلایەتە یەکگرتوەکان لەدیک بوە، ماوەی زیاتر لە 18 ساڵە لە بواری نواندن دەرکەوتوە، یەکێکە لە باشترین ئەکتەرەکانی بواری کۆمیدیا و بەشداری زیاتر لە 100 فیلم و درامای کردوە، خاوەنی سێ منداڵە.

 

ئه‌م بابه‌ته 7314 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP