چی بکەیت کاتێک منداڵەکەت خواردن رەت دەکاتەوە

خەندان لایف

زۆرینەی دایکان و باوکان کێشەی ئەوەیان لەگەڵ منداڵەکانیان هەیە کە بە پێی پێویست نان ناخۆن، خواردنە تەندروستەکان رەتدەکەوە، ئەمەش نیگەرانی باوانیانی لێدەکەوێتەوە، گۆڤارێکی ئەڵمانی بە ناوی Child and Family رێنمایی بۆ دایکان وباوکان بڵاوکردوەتەوە.

لەو گۆڤارەدا هاتوە کاتێک منداڵ خواردنەکەی رەتدەکاتەوە پێویستە هێمن بیت، چونکە توڕەبون کاریگەری خراپ لەسەر منداڵەکە جێدەهێڵێت، هەرگیز زۆر لە منداڵەکەت مەکە بۆ خواردن.

جۆن کلۆتەر، پرۆفیسۆری بواری خۆراک لە زانکۆی فولدای ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکرد کە توڕەبونی دایکان و باوکان وادەکات منداڵ ئارەزوی لە خواردن نەمێنێت، وتیشی دەبێت لەم کاتەدا رای منداڵەکەت وەربگریت.

هەروەها وەرگرتنی رای منداڵەکەت واتای ئەوەنیە کە خوادنی تەندروست فەرامۆش بکەیت، بەڵکو دەبێت سیستمێکی خۆراکی تەندروستی بۆ دابنێیت، لە کاتی ژەمەکاندا زیاتر گرنگی بەو خۆراکانە بدەیت کە منداڵەکەت ئارەزوی پێیەتی.

ئەو پرۆفیسۆرە ئەڵمانیە ئاماژەی بەوەشکرد کە دروستکردنی خواردن لەگەڵ منداڵ وادەکات زیاتر ئارەزوی بۆ خواردنی هەبێت، هەروەها لە کاتی بازارکردن لەگەڵ منداڵەکەت پێکەوە خۆراکەکان هەڵبژێرن، کە ئەمە هەنگاوێگی گرنگە بۆ ئەوەی منداڵەکەت خواردنەکەی رەتنەکاتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10474 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP