خهندان لایف- لەنجە عمر
گرنگە لەکاتی پەروەردەکردنی منداڵەکەت گرنگی بەوە بدەیت کە پەروەردەیەکی دروستی بکەیت، بۆئەوەی لە داهاتودا کەسێکی بەهێزی لێدەربچێت و متمانەی بە تواناکی خۆی هەبێت و پشت بە خۆی ببەستێت، هەندێک هۆکار هەیە کە وادەکات خانمان ئاراستەی ژیانی خۆیان بە ئاسانی نەدۆزنەوە، توشی لادان ببن.
یەکەم: متمانە کردن بە رەگەزی بەرامبەر یەکێکە لە خاڵە لاوازەکان لەوەیە بگاتە ئاستێک تاک وا لێبکات لە ناخەوە بروخێت و هەست بە بێ ورەیی بکات.
دوەم: بونی کەسی لاواز لە ژیانیدا ئەگەر هاورێ بێت یا خێزان، وادەکات کاردانەوەی خراپی لێ بکەوێتەوە هانی دەدات بۆ دورکەوتنەوە لە کاری باش و سەرسامبون بە کاری خراپ.
سێیەم: پێنەدانی ئازادی لەلایەن خێزانەوە دەبێتە هاندانی بۆ کاری هەڵە و دور لە راستی، هانی دەدات بۆ سەرپێچی.
چــوارەم: گرنگی پێنەدان و دەرنەبێینی خۆشەویستی دایک و باوک وا دەکات هانا بۆ کەسی سێیەم ببات، کە لەوەیە رەگەزی بەرامبەر بێت بە مەبەستی پێدانی گرنگی و بەکارهێنانی لە لایەن کەسی سێیەمەوە دوبارە دەبێتە هۆی تێک شکانی.
پێنجەم: بونی هاورێی خراپ کە لایەنی نەرێنی زۆرتر بێت دەبێتە هۆی چاولێکەری و ئەنجامدانی هەمان کار و کردەوە کە کار لە کەسایەتی تاک دەکات.
ئهم بابهته 10656
جار خوێنراوهتهوه