هەوادارێک مادۆنا دەداتە دادگا

خەندان لایف

گۆرانیبیژی پۆپ، مادۆنا، دەدرێتە دادگا، بەهۆی ئەوەی لەلایەن هەوادارێکیەوە داوای یاسایی لە دژی تۆمارکراوە، بەهۆی دواخستی کۆنسێرتەکەیەوە.

بڕیاربو کۆنسێرتەکەی مادۆنا لە 17ی دیسەمبەر کاتژمێر 08:30 خولەک بەڕێوە بچێت، بەڵام دوای ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە بلیتەکانی فرۆشرا، مادۆنا کۆنسێرتەکەی بۆ دو کاتژمێر دواخست بەو واتایەی کاتژمێر 10:30 دەست پێدەکات.
Image result for madonna
هەوادارێکی مادۆنا کە سێ بلیتی کۆنسێرتەکەی کڕیبو بە بڕی 1024 دۆلار، بە دواخستی کاتی کۆنسێرتەکە شۆک ببو، داوای کردبو قەرەبوی پارەکە بکرێتەوە بەڵام کۆمپانیای سەرپەرشتیاری کۆنسێرتەکە رەتیانکردەوە، بۆیە داوای یاسایی لە دژی مادۆنا تۆمارکرد.

گۆرانیبێژی ئەمەریکی بەناوبانگ مادۆنا بەڕەچەڵەک ئیتاڵی، لەدایکبوی 1958،  لەساڵی 1978 وە چۆتە بواری هونەرەوەو لەگیتار ژەنین و دڕەمس لێدانەوە بۆ سەماکردن گەیشتە ئاستی نازناوی شاژنی پۆپ، ساڵی 1998 ریکۆردی پر فرۆشترین ئەڵبومی شکاند لەجیهاندا 300 ملیۆن کۆپی،  لەئێستادا سەرقاڵی کاری بازرگانیە و داهاتەکەی نزیکەی ملیارێک دۆلارە.

Related image

ئه‌م بابه‌ته 8226 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP