لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کاتێکی پڕ چێژ لەگەڵ خێزانەکەت بەسەر دەبەیت، ئەمڕۆ دەتوانیت لە بچوکترین شت تێبگەیت کە لە چواردەورت رودەدات، لەلایەنی سۆزداریەوە هەست بە دڵخۆشی دەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت، رەنگە روبەڕوی هەندێک کێشە ببیتەوە، هەوڵبدە زیاتر وریابیت لە ئەنجامدانی ئەرکەکانت.

گا 20\4 - 20\5 
زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە، فەرامۆشکردنی تەندروستیت کاریگەری خراپی دەبێت، کۆنترۆڵی وشەکانت بکە بەرامبەر کەسانی دیکە، ئەگەر دەتەوێت دڵخۆش ببیت دەستبەردانی خوە خراپەکان ببە و بە ئەرێنی بیر بکەرەوە، ئەمرۆ لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک ئاساییە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا جێبەجێ بکە بێئەوەی دوایبخەیت بۆ رۆژی داهاتو، ئەمڕۆ هەست بە دڵخۆشی و نوێبونەوە دەکەیت، دوربکەوە لەوەی پشت بە کەسانی دیکە ببەستیت بۆ دەستهێنانی پارە، بە هەوڵ و ماندوبونی خۆت بەدەستی بهێنە، خۆشەویستەکەت لەگەڵتدا دڵخۆشە و پاڵپشتی تەواوت دەکات، لەلایەنی تەندوستیەوە کەمێک ماندودەبیت ئەمڕۆ.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ بەخت یاوەرت دەبێت لەلایەنی داراییەوە، هەمو ئەو کێشانەت چارەسەر دەبن کە پەیوەندیان بە پارەوە هەیە، ئەنجامی ئەمانە بەهۆی کارکردنی زۆرتەوەیە، ژینگەی کارکردنت زۆر باشە و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت لە شوێنی کارەکەت، تیگەیشتن لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان بەردەوام دەکات.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک ئاساییە، پێویستە زیاتر هەوڵبدەیت بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەست بهێنیت، هەندێک کێشەی تایبەتیت هەیە بوەتە هۆی توڕەبونت، هەوڵبدە کێشە تایبەتیەکانت تێکەڵ بە کارەکەت مەکە، ئەمرۆ پەیوەندی بە خۆشەویستەکەتەوە بکە و کۆتایی بە هەمو ناکۆکیەکانتان بهێنە، کۆتایی ئەمڕۆ پشو وەربگرە لەپێناو ئاسودەیی دەرونت.

فەریک 23\8 - 22\9
کەسانیک دەبینیت کە ماوەیەکی زۆر نەتبینیون ئەمەش وادەکات هەست بە دڵخۆشی بکەیت، دەربارەی ئەو کێشانەی روبەڕوت بوەتەوە گفتوگۆ لەگەڵ خێزانەکەت بکە، پەیوەندیت زۆر باشە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک زۆر ئاسایی تێدەپەڕێت، زیاتر گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەگەر دەتەوێن بە هەندێک شتی دیاریکراو بگەیت لە ژیانتدا ئەوا دەبێت پلانی وردی بۆ دابنێیت، ئامانج بۆ خۆت دابنێ، ئەمرۆ زیاتر وریابە لەوەی چی لە چواردەورەکەت رودەدات، تەندروستی کەسێک لە ئەندامانی خێزانەکەت باش نیە، لە تەندروستی بپرسە و سەردانی بکە، لەلایەنی سۆزداریەوە ناکۆکی لەگەڵ خۆشەویستەکەت دروست مەکە و لە دەنگەدەنگ دوربکەونەوە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ کەمتر خۆت ماندوبکە بە پیشەکەتەوە و هەوڵبدە کات بۆ پشو ورگرتن تەرخان بکەیت، سترێسێکی زۆرت هەیە و بەردەوام لە دڵەراوکێدایت، پاڵپشتی تەواوت هەیە لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە بۆیە زیاتر متمانەت بە خۆت دەبێت و دەتوانیت هەنگاوەکانت چاونەترسانە بنێیت، خاوەن بڕیاری خۆت بە.

کەوان 22\11 - 21\12
لەلایەنی پیشەییەوە سود لە ئەزمونەکانی رابردو وەربگرە و هەمان هەڵە دوبارە مەکەرەوە کە ئەنجامت داون، ئەگەر دەتەوێت دەست بە پرۆژەی نوێ بکەیت ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە و گۆڕانکاری گەورە رودەدات، هەمو کێشەکانت لەلایەنی سۆزداریەوە کۆتایی دێت، تەندروستیت باشە لە ئێستادا.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ زۆر سەقاڵیت و کار لەسەر پرۆژەکانت دەکەیت کە داتناون، ئەگەر خۆت ماندو بکەیت ئەوا سەرکەوتن بەدەست دەهێنیت، ئەگەر لە کارێکدا بەربەست هاتە پێشت ئەوا پاڵپشتی تەواو دەکرێیت لەلایەن خێزان و هاوڕێکانتەوە، لەلایەنی تەندروستیەوە هەست بە ئازار دەکەیت لە ئەندامێکی جەستەتدا بەڵام نیگەران مەبە زو باش دەبیت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەگەر هەست بە ماندوبون دەکەیت لەلایەنی پیشەیەوە ئەوا هەندێک کات بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکە و بیر لە ئەنجامدانی گەشتێک بکەرەوە، بەم شێوەیە هەست بە باشتربون دەکەیت، بە ئاسانی دەستبەرداری خۆشەویستەکەت مەبە و خۆشەویستی خۆتی بۆ دەرببڕە، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ رۆژێکی ئاسایی دەبێت، رەنگە روبەڕو هەندێک بارودۆخ ببیتە کە توشی سترێست بکات و نیگەران بیت، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستی و خێزانەکەت بەهێز بکەیت خۆت لە توڕەبون بە دوربگرە، لەلایەنی پیشەییەوە ئەرکەکانت لە کاتی خۆیدا تەواو بکە بۆ ئەوەی کێشەت بۆ دروست نەبێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 54202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP