هەندێک رێنمایی پاراستنی قژ بۆ ئەو خانمانەی قژیان لولە

خەندان لایف

قژی لول یەکێکە لو جوانتریت قژەکان، هاوکات پێویستی بە گرنگیپێدان هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە لولیەکەی بکەیت و وەکو خۆی بیهێڵیتەوە و نەرم ببێت، لە هەندێک کاتدا بژ دەبنەوە بەتایبەتی لە وەرزی سەرمادا، بۆیە دەتوانن ئەم رێنماییانە جێبەجێ بکەن بۆ پاراستنی قژیان.

یەکەم: زەیت بۆ قژت بەکاربهێنە، باشترە زەیتی روەکی بەکاربهێنیت، کەمێک گەرمی بکە و نیو کاتژمێر پێش خۆشتن بیدە لە قژت.

دوەم: نەرمکرەوەی قژ بەکاربهێنە دوای هەر خۆشتنێک.

سێیەم: سود لە تیشێرتێکی کۆنی خۆت ببینە بۆ وشک کردنەوەی قژت، چونکە زیان بە قژت ناگەیەنێت.

چوارەم: کرێمی شێدارکەوە بۆ قژت بەکاربهێنە.

پێنجەم: قژت بپارێزە، کاتێک دەڕۆیتە دەرەوە بە تایبەتی لە وەرزی سەرمادا زیان بە قژت دەگات، هەوڵبدە کڵاو یان ملپێچ بەکاربهێنە.

شەشەم: سیستمی خۆراکت رێکبخە، ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C، گرنگی بە خواردنی سەوزەوت بدە.

حەوتەم: لە خوادنی جگەرە و ماددە کحولیەکان دوربکەوەرەوە.

هەشتەم: سەرینی ئاوریشم بەکاربهێنە لەکاتی نوستن.

ئه‌م بابه‌ته 8162 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP