خراپترین خۆراکەکان کە زیان بە گورچیلە دەگەیەنن

خەندان لایف

گورچیلە رۆڵێکی گرنگی هەیە لە جەستەدا، جەستە خاوێن دەخاتەوە، خوێنی پاک لە خوێنی ناخاوێن جیادەکاتەوە، بۆیە پیویست دەکات گرنگی پێبدەیت، لەو خۆراکانە دوربکەویتەوە کە زیانی پێ دەگەیەنن بۆ ئەوەی گورچیلەکانت بە تەندروستی بهێڵیتەوە، هەندێک خۆراک هەیە کە کاریگەری خراپ لەسەر گورچیلەکان جێدەههێڵێت کە پێویست دەکات لێیان دوربکەویتەوە.

یەکەم: ئەڤۆکادۆ

چەندەها سودی تەندروستی گرنگی هەیە بۆ جەستە، بەڵام خواردنی بڕێکی زۆر لێی دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گورچیلەکان.
7 Popular Foods That Can Mess With Your Kidneys
دوەم: گۆشتی سور
خواردنی بڕێکی زۆر لە گۆشتی سور زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێت، چونکە گۆشتی سور رێژەیەکی زۆر لە پرۆتینی تێدایە، کە گران دەبێت بۆ پێتابۆلیزمی جەستە، مەترسی دروستبونی بەردی گورچلە زیاد دەکات.
7 Popular Foods That Can Mess With Your Kidneys
سێیەم: خوێ
کاتێک برێکی زۆر لە خوێ دەخۆیت گورچیلە زیاتر کاردەکات بۆ ئەوەی ئەو بڕە زیادەیەی سۆدیۆم فڕێبداتە دەرەوە، ئەمەش زیانی پێدەگەیەنێت.
7 Popular Foods That Can Mess With Your Kidneys
چوارەم: مۆز
ئەگەر کێشە لە گورچیلەکانتدا هەیە ئەوا لە خواردنی مۆز دوربکەوەرەوە، چونکە رێژەیەکی زۆر لە پۆتاسیۆم لە خۆدەگرێت و زیانی دەبێت.
7 Popular Foods That Can Mess With Your Kidneys
پێنجەم: بەرهەمە سپیاییەکان
دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و چەندەها ماددەی خۆراکی گرنگیان تێدایە، بەڵام کاتێک رێژەیەکی زۆری لێدەخۆیت زیانی دەبێت بۆ گورچیلە.
7 Popular Foods That Can Mess With Your Kidneys
شەشەم: نانی گەنم
رێژەیەکی زۆر لە فسفۆر و پۆتاسیۆمی تێدایە، کاریگەری خرای لەسەر گورچیلەکان دەبێت.
7 Popular Foods That Can Mess With Your Kidneys
حەوتەم: پرتەقاڵ و شەربەتی پرتەقاڵ
دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، ئاساییە بیخۆیت، بەڵام زۆر خواردنی زیانی هەیە، پێوستە خواردن و خواردنەوەی سوردار بکەیت.

7 Popular Foods That Can Mess With Your Kidneys

ئه‌م بابه‌ته 34199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP