2019-11-11 14:44:00خەندان
خەندان لایف بێگومان سەرکەوتنی کارەکانت پێویستی بە سەرنجدانە بۆ ئەوەی بتوانت بە باشی ئەنجامیان بدەیت، هەندێک هۆکار هەیە کە وادەکات سەرنجت کەم ببێتەوە، کە پێویست دەکات خۆتی لێبەدور بگریت، هەندێک رێنمایی هەیە کە پێویست دەکات ئەنجامی بدەیت بۆ ئەوەی سەرنجت زیاد ببیت لەسەر ئەرکەکانت. یەکەم: پلان دابنێ پێش ئەوە بخەویت پلانی بەیانی دابنێ، لەوەی چی بپۆشیت، چی بخۆیت، چی ئەنجام بدەیت، کێ ببینیت، بەم شێوازە سەرنجت لەسەر ئەوە دەبێت کارەکانت لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی پلانەکانی دیکەت جێبەجێ بکەیت. دوەم: سەرەتا ئەرکە قورسەکان بکە لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەو وزەیەی بەیانیان لە لەشدا هەیە دو ئەوەندەی ئەو وزەیەیە کە ئێواران هەیە، بۆیە کاتێک سەرەتا بە ئەنجامدانی ئەرکە قورسەکان هەڵدەستیت، زیاتر سەرنجت لایان دەبێت. سێیەم: بەباشی بخەوە کەمی خەو کاریگەری زۆری هەیە لەسەر زیادبونی سەرنج، بۆیە کاتێک بڕی پێویست دەخەویت زیاتر سەرنجت دەبێت. چوارەم: بە کات مامەڵە بکە بۆ ئەنجامدانی هەر ئەرکێک کاتی دیاری کراوی بۆ تەرخان بکە کە نابێت لەوەندە زیاتر بخایەنێت. پێنجەم: سیستمی خۆراکیت رێکبخە کاتێک هەست بە برسێتی دەکەیت سەرنجت لەسەر هیچ شتێک نابێت، هەروەها هەندێک خۆراک هەیە قورسن بۆ هەرسکردن، دوربکەوە لەو جۆرە خۆراکانە. شەشەم: پشو وەربگرە کارکردنی زۆر دەبێتە هۆی نەمانی سەرنج، رۆژانە یان هەفتانە هەندێک کات بۆ پشو وەرگرتن تەرخان بکە.
ئهم بابهته 5941 جار خوێنراوهتهوه
خەندان لایف