خەرجی ساڵانەی ریهانا چەندە؟


خەندان لایف

خانمە گۆرانیبێژ و بارزگان ریهانا، خەرجی ساڵانەی خۆی بە تەنها، نزیکی دو ملیۆن دۆلار دەبێت.

ریهانا، لە ئێستادا یەکێکە لە خانمە بارزگانە سەرکەوتوەکان خاوەنی چەند براندێکی (ماکیاژ، ئێکسیسوار)ە، بە دەوڵەمەندرین خانمە گۆرانیبیژی جیهان هەڵبژێردا، بەوەی سامانەکەی بە بڕی 600 ملیۆن دۆلار خەمڵیندرا.
Related image
بە پێی راپۆرتێک ریهانا هەفتانە بڕی 38 هەزار دۆلار خەرج دەکات بۆ کڕینی بەرهەمی جوانکاری، هەروەها ستافێکی تایبەت بە خۆی هەیە کە گرنگی دەدەن بە پێداویستیەکانی، شێفێکی تایبەتی هەیە کە گرنگی دەدات بەوەی ژەمی تەندروستی بۆ ئامادە بکات.

جگە لەو پارانەی کە لە کلەبەکان خەرجی دەکات، هەروەها بەوە ناسراوە کە هەزاران دۆلار خەرج دەکات لەکاتی ئاهەنگ گێڕان وبەسەربردنی کات لەگەڵ هاوڕێکانیدا.
Related image
ریهانا لە ساڵی 1988  لە شاری لەندەن لە بریتانیا لەدایک بووە، لە ساڵی 2003 دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکان، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لەسەرتاسەری جیهاندا.

 

ئه‌م بابه‌ته 12996 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP