توێژینەوەیەک: ئەو تایبەتمەندیانەی سەرنجی پیاوان رادەکێشێت

خەندان لایف

هەندێک خانمان ئەو پرسیارەیان لا دروست دەبێت کە چی سەرنجی پیاوان رادەکێشێت، لە توێژینەوەیەکدا سەلمێندراوە لە دەرکەوتنی بەرامبەردا هەندێک خاڵ هەیە کە دەبێتە هۆی سەرنج راکێشانی پیاوان، ئەوانیش.

یەکەم: شێوەی جەستە
پیاوان ئەو خانمانەیان زیاتر بەلاوە سەرنجراکێشە کە کەمەریان باریکە، لەگەڵ ئەوەی خانمان پێیان وایە جەستەی پڕ سەرنجی پیاوان رادەکێشێت، بەڵام لە راستیدا بە پێچەوانەوەیە.

دوەم: زەردەخەنە
هەمیشە هۆکارە بۆ ئەوەی سەرنجی پیاوان رابکێشێت، هەروەها پیاوان سەرنجی ددانی خانمان دەدەن.

سێیەم: لێوەکان
خانمان هەمیشە پێیان وایە لێوەی گەورە سەرنجی بەرامبەرەکەیان رادەکێشێت، بەڵام لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتوە ئەمە بە تەواوی پێچەوانەوەیە، پیاوان زیاتر لێوەی مامناوەندیان بەلاوە سەرنجراکێشترە.

چوارەم: چاوەکان
چاوی گەورە سەرنجراکێشترە بەلای پیاوانەوە، چونکە ئەو خانمانە زیاتر دڵخۆش دەردەکەون.

پێنجەم: برۆ
زیاتر برۆی سروشتی جێگەی سەرنجە وەک لە برۆی تاتۆ.

شەشەم: شێوەی وەستان
شێوەی وەساندن زۆر شت دەربارەی کەسایەتیت دەڵێت، شێوەی وەستاندن بە رێکی زیاتر پیاوان ئارەزوی دەکەن.

حەوتەم: رەنگ
زیاتر لە هەر رەنگێک سور بەلای پیاوانەوە سەرنج راکێشە و جێی بایەخە.

ئه‌م بابه‌ته 79324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP