هێلی لەڤ یەکەمین بەرهەمی جوانکاری خۆی بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەند و مۆدێل هێلی لەڤ بۆیەکەمین جار یەکەمین بەرهەمی جوانکاری خۆی بڵاودەکاتەوە بە ناوی لەڤیۆن.

هێڵی لەڤ لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە 16ی ئەم مانگە یەکێک لە بەرهەمە جوانکاریەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە، کە لە هەمو شارەکان بەردەست دەبێت، یەکەم بەرهەمی برژانگ دەبێت، 16ی مانگ هاوکات دەبێت لەگەڵ رۆژی لەدایکبونی خۆی.

هێلی لەڤ ناوی ڕاستەقینەی "هێلان عەبدوڵا" لەدایک بووی ساڵی 1988، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، توانیویەتی هەوادارێکی زۆر لە جیهاندا بەدەستبهێنێت، وەک نوێنەری کورد بەشداری چەند فیستیڤاڵێکی هونەری جیهانی کردوەو بانگهێشت کراوە. 

ئه‌م بابه‌ته 19183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP