لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
کار و پرۆژەکانت بەو شێوەیە دەڕوات کە دەتەوێت، بەڵام رەنگە هەندێک بەربەست بێتە بەردەمت بۆیە بە وریایی هەنگاوەکانت بنێ، ئەمرۆ کات بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە و هەندێک کات پێکەوە بەسەر بەرن، ئەگەرچی ئەم چەند رۆژە نیگەرانی کۆمەڵێک کێشە بویتە، بەڵام ئیتر کاتی ئەوەیە دڵخۆش بیت.

گا 20\4 - 20\5 
ئەمڕۆ بە تەواوی هێمنیت و هەست بە ئارامی دەکەیت لە روی دەرونیەوە، بەرپرسیاریەتی ئەو کارانە بگرە ئەستۆ کە ئەنجامی دەدەیت لەلایەنی پیشەییەوە، لەپاڵ کارەکەتدا هەندێک کات بۆ پشو وەرگرتنی خۆت تەرخان بکە بۆ ئەوەی ماندوبون کارنەکاتە سەر تەندروستیت، گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدە و فەرامۆشی مەکە، زیاتر لە تەندروستی بپرسە.

دوانە 21\5 - 20\6
پاڵپشتی تەواو دەکرێیت لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، پەیوەندی سۆزداریت زیاتر قوڵ دەبێتەوە، رەنگە کەمێک هەستەکانت بگۆڕێت بەرامبەر بە خۆشەویستەکەت بەڵام باشترە بیر لە لایەنە باشەکانی بکەیتەوە لەپێناو بەردەوام بونی پەیوەندیەکەتان، کۆمه‌ڵێک کاری زۆر بەسەرتدا کەڵەکەبوە و بەردەوام بیریان لێدەکەیتەوە، پلانیان بۆ دابنێ بۆ ئەوەی بە باشی ئەنجامیان بدەیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ کەمێک بێهیوا دەبیت بەهۆی ئەو کێشانەی هەتبوە، باشترە کۆنترۆڵی خەرجیەکانت بکەیت بۆ ئەوەی لەلایەنی داراییەوە توشی کێشە نەبیت، رەنگە هەندێک ناکۆکی لە نێوان تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت روبدات، خۆت لە هەمو فشارێک بەدور بگرە و کۆنترۆڵی هەڵچونەکانت بکە، ئەمرۆ کەمێک هەست بە ماندوبەن دەکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
باشترە سەرنجت لەسەر ئەرکەکانی خۆت بێت و تەداخولی کاری هاوپیشەکانت مەکە و دەست وەرمەدەرە کارەکانیان، لەگه‌ڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت زۆر باشە و پاڵپشتی تەواوت دەکات، هەندێک هەواڵی خۆش دەبیسیتیت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت، زیاتر خۆت ماندوبکە بۆ ئەوەی بە خەونەکانت بگەیت.

فەریک 23\8 - 22\9
هەندێک کێشە روبەڕوت دەبێتەوە لەلایەن سۆزداریەوە بەڵام خۆراگربە و بە زویی بڕیار مەدە چونکە پەشیمان بونەوەی بەدوادا دێت، ئەمرۆ رۆژێکی گرنگ دەبێت بۆت لەلایەنی پیشەییەوە و تواناکانت زیاتر دەردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەی بەردەوام لێکتێنەگەیشتن لە نێوان تۆو کەسانی چواردەورت هەیە بەڵام پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت لە ئاستێکی باشدان.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە ماندو دەبیت لەلایەنی پیشەییەوە، پەستانێکی زۆری کارکردنت لەسەر شان دەبێت، ئەمە هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی هەست بە تواناکانت  بکەیت، خۆت بسەلمێنیت لای هاوپیشەو خاوەن کارەکەت، کات بەفیڕۆ مەدە بە بیرکردنەوە لەبارەی کەسانی دیکە، هەوڵبدە کاتە زیادەکانت بە پرۆژەی بەسودەوە بەسەر بەریت، ئاگاداری پەیوەندی خۆت و خۆشەویستەکەت بە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ بچوکترین شت توڕە دەکات کە بە ئارەزوی تۆ نەبێت، هەوڵبدە کۆنترۆڵی هەڵچونەکانت بکە، بە وشەکانت کەسانی دیکە ئازار مەدە و توشی ستریسیان مەکە، باشترە بە تەنیا بمێنیەوە بۆ ئەوەی کەمێک ئارام ببیتەوە، پەیوەندیکردن بە خۆشەویستەکەتەوە زیاتر پەیوەندیان بەهێز دەکات، زیاتر ئاگاداری تەندروستیت بە و لە خواردنی سورەکراو دوربکەوەرەوە.

کەوان 22\11 - 21\12
تەندروستیت بەرەو باشتربون دەڕوات ئەگەر لە رۆتینات بێیتە دەرەوە و وەرزش و راهێنان ئەنجام بدەیت بە بەردەوامی، لەلایەنی سۆزداریەوە هێندە غیرە لە خۆشەویستەکەت مەکە لەسەر شتی بچوک و کێشە دروست مەکە، زیاتر گرنگی بە پرۆژەکانت بدە و ئامۆژگاری لە کەسانی بە ئەزمون وەربگرە لەلایەنی پیشەییەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ وزەیەکی زۆرت هەی و توانات هەیە هەمو پلانەکانت جێبەجێ بکەیت کە داتنابون، ئەگەر کەمێک زیاتر خۆت ماندو بکەیت ئاراستەی ئامانجەکانت دەدۆزیتەوە، زیاتر رێزی خۆشەویستەکەت بگرە و لێبوردەبە بەرامبەری، ئەمرۆ کەمتر خۆت ماندوبکە بە کارەکەتەوە و هەوڵبدە زیاتر کات لەگەڵ هاوڕێکانت بەسەر بەریت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەمرۆ رۆژیکی زۆر باش دەبێت لەلایەنی سۆزداریەوە، زیاتر لە خۆشەویستەکەت نزیک دەبیتەوە و لەگەڵی هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، بێ هیوا مەبە ئەگەر پلانەکانت بەو شێوەیە نەبو کە دەتەوێت، ئەمرۆ باشترە سەردانی کەسە نزیکەکانت بکەیت لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیە کۆمه‌لایەتیەکانت، رەنگە کەمێک سەر ئێشەت هەبێت بەڵام کاتیە و دواتر هەست بە باشی دەکەیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
بەسەربردنی کاتی زیاتر لەگەڵ خێزانەکەت لە سترێس دورت دەخاتەوە، ئەگەر لە پەیوەندی سۆزداریتدا کێشەت هەبوە ئەوا ئەمرۆ ئەو گرفتانە کۆتایی دێت، لەلایەنی پیشەییەوە خۆت توشی کێشە مەکە لەگەڵ هاوپیشەکانت و با گونجاندن هەبێت لە نێوانتان، زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدە و لە جگەرە کێشان دوربکەوەرەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 54749 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP