سودەکانی تۆنەر بۆ پێست و شێوازی بەکارهێنانی

خەندان لایف

تۆنەر یان ئاوی تۆنێک، بۆ پاککردنەوەو و شێدارکردنەوەی پێست بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەو کەسانەی پێستیان ماندوە و کێشەی پێستیان هەیە دەتوانن سودی لێببینن، چەندین سودی گرنگ بە پێست دەگەیەنیت، بۆ هەمو جۆر پێستێک گونجاوە.

سودەکانی:
یەکەم: باڵانسی pHی روخسار دەکات، پێست زیاتر نەرم دەکات.

دوەم: هەمو ماددە ژەهراویەکانی پێست لادەبات، خانەکان لە ژەهر خاوێن دەکاتەوە کە بەهۆی دوکەڵ و ژینگەوە لەسەر پێست کۆبونەتەوە.

سێیەم: خانەکانی پێست دەکاتەوە و یارمەتی هەناسەدانی پێست دەدات.

چوارەم: دەبێتە هۆی لابردنی زیپکە و پەڵەی روخسار، خانە مردوەکان پێست لادەبات.

پێنجەم: پێست بە شێداری دەهێلێتەوە و ناهێلێت توشی وشک بونەوە ببێت.

شەشەم: وەکو خۆراکی پێست وایە، چەندەها جۆری ڤیتامینی تێدایە.

حەوتەم: جگە لە روخسار دەکرێت بۆ خاوێنکردنەوەی مل و دەست بەکاربهێندرێت.

شێوازی بەکارهێنانی:
یەکەم: روخسارت بەباشی بشۆ و وشکی بکەرەوە.

 

دوەم: تۆنەرەکە بکەرە سەر پارچەیەک لۆکە و بیدە لە روخسارت.

 

سێیەم: چەند خولەکێک چاوەڕێ بکە تا وشک دەبێتەوە.

 

چوارەم: دەتوانیت کرێمی شێدارکەرەوە بدەیت لە روخسارت.

 

پێنجەم: پێویست بە لێکردنەوە ناکات، رۆژی دو جار بەکاریبهێنە.

 

ئه‌م بابه‌ته 13636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP