ئەو خۆراکانەی چەندی لێبخۆیت قەڵەوت ناکەن

خەندان لایف

ئەو کەسانەی ئارەزوی ئەوەیان هەیە کێشی جەستەیان دابەزێنن، بڕی خۆراکەکانیان کەم دەکەنەوە، پێیان وایە بەم شێوازە ئاسانتر کێش دادەبەزێت، بەڵام لەگەڵ بڕی خواردنەکەدا جۆری خواردنەکەش گرنگی هەیە، هەندێک خۆراک هەیە، ماڵپەڕی fitness engage ئەو خۆراکانە بڵاوکردوەتەوە کە قەڵەوت ناکەن.

یەکەم: پەتاتەی کوڵاو
زۆرێک پێیان وایە پەتاتەی کوڵاو بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدراتی تێدایە دەبێتە هۆی زیادبونی کێشی جەستە بەڵام بە پێچەوانەوەیە، رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە و تەنها بە رێژەیەکی کەم هەست بە تێربون دەکەیت.

دوەم: هێلکە
دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هاوکات زۆرینەی پێکهاتە خۆراکیە بەسودەکانی تێدایە کە بۆ جەستە پێویستە، لەگەڵ ئەوەشدا کێشی جەستە زیاد ناکات، بەتایبەتی ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێت.

سێیەم: شۆفان

چەندەها جۆری ریشاڵی نەتواوەی تێدایە، کە پێی دەوترێت بێتا گلوکان، کە جگە لەوەی کێش زیاد ناکات یارمەتی دابەزینی کێش دەدات.

چوارەم: سێو
سەرچاوەیەکی زۆر باشی بەدەستهێنانی ریشاڵە، %85 لە ئاو پێکهاتوە، یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوی کێشی کەم دەکەن.

پێنجەم: ماسی
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ئۆمێگا 3، جەستە بە تەندروستی دەهێڵێتەوە، پارێزگاری لە کێشی جەستە دەکات.

شەشەم: گەنمەشامی
رێژەیەکی زۆر لە ریشاڵی تێدایە لەگەڵ رێژەیەکی کەم لە کالۆری، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کێشی جەستەت وەکو خۆی بمێنێتەوە، بەڵام باشترە خۆت لەماڵەوە ئامادەی بکەیت.

 

ئه‌م بابه‌ته 30194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP