شێوازی ئامادەکردنی مرەبای ترێ


خەندان لایف

پێداویستیەکان:
یەک کیلۆ ترێ 
دو پەرداخ شەکر
پەرداخ و نیوێک ئاو
دو کوچک ئاوی لیمۆ
یەک قاش لیمۆ
دارچینی یان ڤانێلا بە پێی ئارەزو بۆ بۆن خۆشی

شێوازی ئامادەکردنی:
-سەرەتا ترێکە دەنک بکە.
- شەکر و ئاوەکە بکەرە سەر ئاگر تا شەکرەکە دەتوێتەوەو قوڵپێک دەدات.
- پاشان ترێکەی تێبکە لەگەڵ ئاوی لیمۆ و دارچینی یان ڤانێلا.
- لەسەر ئاگر دایبنێ تا خەست دەبێتەوەو دەبێت بەمرەبا.

ئه‌م بابه‌ته 4028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP