هەشت نیشانە دەریدەخات رێژەیەکی زۆر لە شەکر دەخۆیت

خەندان لایف

شەکر لەگەڵ ئەوەی زۆرینەی کەس ئارەزوی خواردنی دەکەن، لە بەشێکی زۆر لە خواردنەکانتدا بەکاردەهێنرێت، بەڵام ئەمە بێزیان نیە، چەندین زیانی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، ئەگەر بەرێژەیەکی زۆر بخورێت، نۆ نیشانە دەری دەخات کە رۆژانە بڕێکی زۆر لە شەکر دەخۆیت.

یەکەم: ئازاری جومگەو ماسولکەکان
سوربونەوە و دروستبونی ئازار لە جومگەکان یەکێکە لە نیشانەکان، خواردنی رێژەیەکی زۆر لە شەکر دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە خانەکانی بەرگری لەش و کار لەسەر جومگە و ماسولکەکان دەکات.
Image result for Knee
دوەم: ئارەزوت لە خواردنی شیرینیە
شەرکر بە شێوەیەک وات لێدەکات ئالودە ببیت بە خواردنی شیرینی، بەهۆیەوە بەردەوام حەز بە خواردنی دەکەیت.
9 Signs That You’re Eating Too Much Sugar
سێیەم: هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت و لەناکاو وزەت نامێنێ
هۆکار ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کاتێک رێژیەکەی زۆر لە شەکر دەخۆیت پەنکریاس ئینسۆلین دەردەدات بۆ ئەوەی گلوکۆز بۆ خانەکان بنێرێت، بەمەش هەست بە وزەیەکی زۆر دەکەیت، کاتێک ئەم پرۆسەیە دەوەستێت وزەت لەناکاو کەم دەبێتەوە، جەستەت داوای شیرینی زیاتر دەکات.
9 Signs That You’re Eating Too Much Sugar
چوارەم: زیان بە پێستت دەکەوێت
زۆر خواردنی شیرینی دەبێتە هۆی ئەوەی پێست توشی زیپکە ببێت، هەروەها خواردنی شیرینی پێست توشی چرچبون دەکات.
9 Signs That You’re Eating Too Much Sugar
پێنجەم: کێشی زیاد
زیادبونی کێش بە رێژەیەکی بەرچاو زۆر کات بەهۆی زۆر خواردنی شەکرەوەیە، کە دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری.
9 Signs That You’re Eating Too Much Sugar
شەشەم: ئازاری ددان
خواردنی شیرینی کاریگەری لەسەر ددانەکان دەبێت، دەبێتە هۆی ئازاری ددان و کلۆربون و رەشبونەوەی ددانەکان.
9 Signs That You’re Eating Too Much Sugar
حەوتەم: زو توشبون بە ئەنفلۆنزا و هه‌ڵامەت
شیرینی زیان بە سیستمی بەرگری لەش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی زو توشی نەخۆشی هه‌ڵامەت و ئەنفلۆنزا ببیت.
9 Signs That You’re Eating Too Much Sugar
هەشتەم: ئاوسانی سک
شەکر دەبێتە هۆی ئاوساوی سک و کۆبونەوەی غازات لە سکدا.

9 Signs That You’re Eating Too Much Sugar

 

ئه‌م بابه‌ته 53918 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP