بۆچی ئەنجیلینا جولی لە نزیکی براد پیت ژیان دەکات؟

خەندان لایف

دوای ئەوەی لە سێ ساڵی رابردو ئەنجیلینا جولی و براد پیت جیابونەوە و کۆتایی بە پەیوەندی هاوسەرگیریان هات، ئەنجیلینا ئاشکرایکرد کە هێشتا لە نزیکی براد پیت ژیان دەکات تا ئەو کاتەی منداڵەکانی دەبن بە 18 ساڵ.
Image result for brad pitt angelina jolie
خانمە ئەستێرەی دیاری هۆلیوود ، ئەنجیلینا جولی ئاشکرایکرد لەگەڵ ئەوەی ئارەزو دەکات ئەو وڵاتە جێبهێڵێت، بەڵام ماڵەکەی لە ویلایەتە یەکگرتوەکان هێشتوەتەوە لە پێناو خێزانەکەی.
Image result for brad pitt  kids
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری هارپرێس بازار، وتی "بە زویی من ئەوە دەکەم و لێرە دەڕۆم، بەڵام چاوەڕی دەکەم تاوەکو منداڵەکانم دەبن بە 18 ساڵ، بۆیە پێویستە لەو شوێنە بمێنمەوە کە باوکیانی لێیە"
Image result for angelina jolie kids
ئەنجیلینا جولی و براد پیت لە ساڵی 2014 هاوسەرگیریان ئەنجامدا، لەساڵی 2016 جیابونەوە، بەڵام هیشتا کەیسەکەیان لە دادگا ماوەتەوە، خاوەنی 6 منداڵن کە بچوکترینیان دو منداڵی دوانەیە تەمەنیان 11 ساڵە.

Related image

ئه‌م بابه‌ته 24214 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP