نەڤید زەردی لە گەورەترین شوێنی لەندەن کۆنسێرت دەکات

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نەڤید زەردی ئێوارەی ئەمڕۆ لە هۆڵی O2 لە شاری لەندەن کۆنسێرت سازدەکات.

نەڤید زەردی، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 7 لە شاری لەندەن لە هۆڵی The O2 کۆنسێرتەکەی ئەنجامبدات، کە تەنها هونەرمەندە بەناوبانگەکانی جیهان دەتوانن لەوێ کۆنسێرت ئەنجام بدەن، نەڤید یەکەمین هونەرمەندی کوردە کە توانیویەتی لە گەورەترین هۆڵی کۆنسێرتی لەندەن کۆنسێرت ئەنجام بدات.

پێشتر بڕیاربو ئەم کۆنسێرتەی نەڤید لە 6ی ئۆکتۆبەر بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆی تێکچونی باری تەندروستیەوە کۆنسێرتەکەی دواخست بۆ ئەمڕۆ، بەڵێنیشی بە هەوادارەکانیدا سوپرایزێکی گەورە بکات بۆ هەوادارەکانی بکات، شتێکیان پێشکەش بکات کە شایەنیان بێت.

نەڤید زەردی لەدایکبوی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردوە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 5647 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP