کاروان هەورامی دوای ماوەیەکی زۆر بە کلیپێکی نوێوە گەڕایەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کاروان هەورامی، دوای ئەوەی ماوەیەکی زۆر لە کاری هونەری دابرابو دواجار کلیپە نوێیەکەی بڵاوکردەوە.

کاروان هەورامی لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی بۆ وادەکەی، پێشتر ئاماژەی بەوەکردبو کە جیاواترین گۆرانی کوردی دەبێت.

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن گۆڤەند و پێشرەو جەمال نوسراوە، لە ئامادەکردنی هەکار عەزیزە، کاری دەرهێنانی لەلایەن N5 Pictures بۆ ئەنجامدراوە.

کاروان هەورامی لەدایکبوی ساڵی 1981، زياتر لە 10 ساڵە لە بواری هونەریدا دەرکەوتوە، گۆرانیەکانی بە ستایلی پۆپ دەڵێت، خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.

 

ئه‌م بابه‌ته 5963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP