لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمرۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمرۆ ئاگاداری باری تەندروستیت بە، لەلایەنی سۆزداریەوە ئەگەر هەست بە خۆشەویستی دەکەیت لەگەڵ کەسێکدا ئەوا ئەمرۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی پێی رابگەیەنیت، ئەگەر پەیوەندی خۆشەویستیت هەیە ئەوا باشترە لەپێناو بەهێزبونی پەیوەندیەکەتان متمانە بە یەکتر بکەن، لەلایەنی پیشەییەوە پێویستت بە هەوڵدانی زیاتر هەیە.

گا 20\4 - 20\5 
ئەمرۆ ئەرکی زیاتر لەسەر شان دەبێت لەلایەنی پیشەییەوە، بۆیە رەنگە کەمێک هەست بە ماندوبون بکەیت، گفتوگۆکردن لەگەڵ خۆشەویستەکەت هۆکار دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر تێگەیشتن لە نێوانتان روبدات، چانسی ئەوەت دەبێت هاوڕێیەکی کۆنت ببینیت، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی بکەیت.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ رۆژێکی زۆر باشە بۆ تۆ هەم لەلایەنی پیشەیی و هەم لەلایەنی ژیانی کەسێتی خۆتەوە، هەمو کارەکانت بەو شێوەیە دەڕۆن کە دەتەوێت، ئەو کێشانەی روبەڕوت دەبنەوە بە زویی چارەسەریان دەکەیت، پەیوەندی خۆشەویستیت زۆر باشە تێگەیشتن هەیە لەنێوانتان، لەلایەنی تەندروستیەوە هیچ کێشەیەکت نیە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
هاوسەنگیەک رابگرە لە نێوان پیشەکەت و ژیانی تایبەتیتدا، لەم کاتەدا زۆری گرنگیدان بە پیشەکەت لە خێزانەکەتی دورخستوەتەوە، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکانت لاواز ببن، لەگه‌ڵ ئەوانەشدا ئەمرۆ رۆژێکی باشت دەبێت، زیاتر هەست بە دڵخۆشی دەکەست لەگه‌ڵ خۆشەویستەکەت، بەڵام هەندێک لە وشەکانت ئازاری دەدات، باشترە نەرمتر قسەی لەگه‌لدا بکەیت.

شێر 23\7 - 22\8
لەلایەنی پیشەییەوە هەندێگ گرفت دێتەبەردەمت، لەهەمان کاتدا گرفتی ئابوریت دێتەپێش، بەڵام پێویست ناکات خۆت نیگەران بکەیت، بارودۆخەکە زو کۆتایی دێت، رەنگە ئەمرۆ باش نەبێت بەڵام سبەینێ زۆژێکی باشتر دەبێت، هەمو ئەوەی لە ئێستا پێویستە ئەوەیە کە ئازایانە بوەستیت، ناکۆکی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت بە لێکتێگەیشتن کۆتایی دێت، بۆیە باشترە زو کۆتای پێ بهێنیت.

فەریک 23\8 - 22\9
لەلایەنی دەرونیەوە هەست بە ئارامی ناکەیت و کەمێک بێزارت، کێشە خێزانیەکانت کار لەسەر پیشەکەت دەکات، هەوڵبدە تۆ هۆکار بیت بۆ ئەوەی ئەو کێشە خێزانیەکانت چارەسەر ببێت بەوە لە هەستی کەسانی چواردەورت تێبگەیت، ئەمرۆ بیر لە پلانێکی نوێ بکەرەوە لە لایەنی پیشەییەوە، هەر هەنگاوێک کە دەینێیت بەخت یاوەرت دەبێت.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ پێویستە زیاتر وریابیت، دوژمنەکانت لێت نزیکن و دەیانەوێت زیان پێ بگەیەنن، لەلایەنی پیشەییەوە بیرکردنەوە ئەرێنیەکانت زیاتر بەرەو سەرکەوتنت دەبەن، ئەمڕۆ کاتی ئەوەنیە بە دڵ بیر بکەیتەوە، بەڵکە بە مێشک بیربکەرەوە لەلایەنی سۆزداریەوە، لەبەر قسەی کەسانی چواردەورت خۆت مەکەرە بارودۆخێکەوە کە ئارەزوت پێی نیە.

دوپشک 23\10 - 21\11
لەژیانی سۆزداریتدا بەم شێوازە هەست بە دڵخۆشی تەواو دەکەیت، خۆشەویستی و پاڵپشتی تەواوت بۆ دەخرێتەڕو لەلایەن خۆشەویستەکەتەوە، باشترە کێشەکانت بە تەنیا چارەسەر نەکەیت و هاوکاری لە کەسانی دیکە وەربگریت، بەم شێوازە ئاسانتر کۆتایی بە کێشەکانت دێت، تەندروستیت باشە لە ئێستادا.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمرۆ رۆژێکی گونجاو دەبێت بۆ ئەوەی کات لەگه‌ڵ خۆشەویستەکەت بەسەر بەریت بۆ ئەوەی رۆژەکەت زیاتر تایبەت بێت، باشترە هێندە وشەی نەرێنی بەرامبەر کەسانی دیکە نەڵێیت، هاوپیشەکانت دەیانەوێت کاریان لەگەڵدا بکەیت و هاوکاریان بکەیت، پێویست ناکات خۆت ناچار بکەیت بۆ کردنی هیچ شتێک، لەپێناو تەندروستیت لە خواردنی چەور دوربکەوەرەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
کەسانی چواردەورت لێت تێناگەن بەو شێوەیەی کە تۆ دەتەوێت، ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی زیاتر هەست بە سترێس بکەیت، پێویستە زیاتر خۆشەویستی خۆت بۆ چواردەورەکە دەربڕیت، زیاتر گرنگی بە ئەندامانی خێزانەکەت بدە، لەلایەنی پیشەییەوە سەرکەوتن بەدەیت دەهێنت ئەگەر زیاتر خۆت ماندو بکەیت، گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەگەر بیر لەوە کردوەتەوە ببیت بە خاوەنی پیشەی خۆت ئەوا ئێستا دەست پێبکە، ئەمرۆ زیاتر دڵخۆش دەیت ئەگەر پەیوەندی بە خۆشەویستەکەتەوە بکەیت و هەستەکانی خۆتی بۆ دەرببڕیت، خێزانەکەت پاڵپشتی تەواوت دەکەن، ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی متمانەت بە خۆت هەبێت، تەندروستیت زۆر باشە.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمرۆ کاتێکی خۆش بەسەر دەبەیت لەگەڵ کەسانی چواردەورت و هەست بە دڵخۆشی دەکەست لەگه‌ڵیان، لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر وریابە و ئاگادار بە لەوەی کێ لە نزیکی خۆتەوە دەهێڵیتەوە، هیچ هۆکارێک نیە بۆ ئەوەی پلانەکانت دوابخەیت، پەیوەندیت لەگه‌ڵ خۆشەویستەکەت بەهێزبکە و فەرامۆشی مەکە، بۆ ئەوەی لەدەستی نەدەیت، باشترە خۆت لە سترێس بە دور بگریت، زیاتر گرنگی بە خواردنەوە گەرمەکان بدە.

ئه‌م بابه‌ته 35276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP