ئیڤانکا لەکاتی سەردانکردنی بۆ مەغریب بە جلوبەرگی مەغریبیەوە دەرکەوت

خەندان لایف

ئیڤانکا ترەمپ، کچی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، سەرنجی میدیاکانی بۆ خۆی راکێشا دوای ئەوەی بە جلوبەرگی نەتەوەیی مەغریبیەوە دەرکەوت.

ئیڤانکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ وڵاتی مەغریب بە چەند جلوبەرگێکی مەغریبی سەرنجراکێشەوە دەرکەوت کە لەلایەن "فەزیلە کادی" دیزاینی جلوبەرگەکانی بۆ کراوە.

یەکەم دەرکەوتنی ئیڤانکا لەگەڵ شازادە لالە مریەم، خوشکی سەرۆکی مەغریب بو، کە چاوی کامێراکانی بۆ خۆی راکێشا، دواتر بە چەند ستایلێکی دیکەی مەغریبیەوە دەرکەوت.

سەردانەکەی ئیڤانکا بە مەبەستی هەوڵدان بو بۆ پەرەپێدانی تواناکانی خانمان و گەشەکردنی ئاستی دارایی خانمانی مەغریب، بە گەرمی پێشوازی لێکرا لەلایەن خەڵکی مەغریبەوە.

ئه‌م بابه‌ته 11305 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP