چۆن بەسەر شڵەژانتدا زاڵ ببیت


خەندان لایف

شڵەژان بارودۆخیکی دەرونیە، کەسەکە توشی نیگەرانی و ترس و سترێس دەبێت، لێدانی دڵ زیاد دەكات و دڵ خوێنی زیاتر دەنێرێت بۆ ماسولكەكان، چەند هۆكارێك هەیە بۆ دروستبونی شڵەژانی دەرونی كە بەهۆی روداوێك یاخود كێشەی رۆژانە و هیلاكبونەوە دروست دەبێت.

یەکەم: هەناسەی قوڵ هەڵبمژە بە لوت و بە دەم هەناسە بدەرەوە.

دوەم: قسە بۆ کەسانێک بکە متمانەت پێیان هەیە.

سێیەم:
ئەگەر ویستت بگریت مەیشارەوە و بگری.

چوارەم: برۆ شوینێکی کراوە و هەوای پاک هەڵبمژە.

پێنجەم: هەوڵبدە خۆت کێشەکانت چارەسەر بکەیت و پشت بە خۆت ببەستیت.

شەشەم: گرنگی بە خواردنی تیکه‌ڵەی هەنگوین و دارچینی بدە، چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی  ستریس و شڵەژان.

حەوتەم: خۆت بە کەسانی دیکە بەراورد مەکە، خۆبەراورد کردن بە کەسانی دیکە زیاتر توشی شڵەژانت دەکات.

هەشتەم: هەوڵبدە کەسانی دیکە دڵخۆشبکە و بیانکەرە پێکەنین.

نۆیەم: وەرزش بکە و هەندێک کات بۆ رێکردن تەرخان بکە.

ئه‌م بابه‌ته 7916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP