لە ژاپۆن چاویلکە لەشوێنی کار بۆ خانمان قەدەغەدەکرێت

خەندان لایف

لە ژاپۆن، لەچاوکردنی چاویلکەی پزیشکی لە شوێنی کار قەدەغەدەکرێت بۆ خانمان، ئەمەش بوە هۆی ئەوەی دەنگدانەوەی گەورەی لێبکەوێتەوە.

کۆمپانیاکانی ژاپۆن هۆکاری قەدەغەکردنی چاویلە بۆ خانمە کارمەندەکان بۆ هۆکاری جۆراوجۆر دەگەڕێننەوە، بەشێک لە کڕیاران دەڵێن ئەو خانمانەی کە چاویلکەیان لەچاوە شێوازی مامەڵەکردنیان ساردە لەگەڵ کڕیارەکانیان.

بەشێکی دیکە لە هۆکاری قەدەغەکردنی چاویلکەی خانمان دەگەڕێننەوە بۆ پاراستنی سەلامەتی کارمەندانی هێڵی ئاسمانی، هەروەها پێیان وایە ئەو خانمانەی لە ئارایشتگاو سەنتەرەکانی جوانکاری کاردەکەن لە کاتی لەچاوکردنی چاویلکە بەباشی ماکیاژەکە نابینن.

لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا ئەم بڕیارە بۆ کۆمپانیا و دەزگا سیاسەکان جێبەجێ نەکراوە، رون نیە کە ئایا ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکرێت بە تەواوی یاخود رەتدەکرێتەوە، بەڵام دەنگدانەوەیەکی گەورەی لێکەوتەوە لە سۆشیال میدیا.

بەشێکی زۆر لە چالاکوانەکان ئەم بڕیارە بە نادروست دەزانن، و دەڵێن، "ئەم هۆکارانە وەکو بیانو وان، بە تەواوی جیاوازی رەگەزی بەدی دەکرێت".

خانمانی ژاپۆن بە تەواوی ئەم بڕیارە رەت دەکەنەوە، لە ژێر هاشتاگی glasses are forbidden وێنەی خۆیان بە چاویلکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەکەنەوە، لە چەندین وڵاتی دیکەوە پاڵپشتیان دەکرێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 5715 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP