شنیار هەڵەبجەیی نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە

خەندان لایف

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ شنیار هەڵەبجەیی، نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی شاری غەریب بڵاوکردەوە.

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن خانمە هونەرمەند خۆیەوە نوسراوە، کاری ئەرینجمێنت و میکس و ماستەرینگی لەلایەن هادی مورادی بۆ کراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن دیاکۆ موقتەدیری بۆ ئەنجامدراوە.

شنیار محەمەد لەدایکبوی ساڵی 1999ی شاری هەڵەبجەیە، سەرەتای دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی تۆ جیاوازی، ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردوە خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3843 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP