دیلان هونەر نوێترین کلیپی بڵاوکردەوە


هونەرمەندی گۆرانیبێژ دیلان هونەر نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە، بەناوی کۆچ.

، کلیپە نوێیەکەی دیلان هونەر، لە تێکست و ئاوازی ئارش عوسمانە، کاری میکس و ماستەرینگی لەلایەن ڤینۆ ستۆدیۆ بۆ کراوە، کاری دەرھێنانی لەلایەن ئارام سەردار بۆ ئەنجامدراوە.

دیلان دەربارەی ئەم بەرهەمەی لە رایگەیاند "ئەم بەرهەمە تەواو کوردیە جێگەی شانازیە بۆ مێژوی خۆم، لەم بەرهەمە زیاتر گرنگیمان داوە بە ئارام کردنەوەی دڵەکان".

دیلان هونەر لەدایکبوی ساڵی 1993 لە شاری سلێمانی و دەرچوی پەیمانگای کۆمپیوتەرە، پاش بەشداریکردنی لە بەرنامەی خۆشترین دەنگ توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپیە، لەئێستاشدا بەشێوەی لایڤ میوزیک لە کاری هونەری بەردەوامە.

 

ئه‌م بابه‌ته 2062 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP