چی دەربارەی پیتزا دەزانیت؟ زیانە تەندروستیەکانی چین؟

خەندان لایف- بێریڤان ئیبراهیم

خواردنی خێرای پیتزا لە جیهاندا بەکاربەری زۆرە، ئیتالیا بۆ یەکەمجار پیتزای دروست کرد، بە شێوەیەکی سەرەکی لە لایەن ئاوارەکانی ئیتالیا دەخورا، بەڵام ئەمە گۆڕا دوای جەنگی جیهانی دوەم کاتێک سوپای هاوپەیمانی ئیتاڵیا هاتن تا چێژ لە پیتزا و خواردنی دیکەی ئیتاڵیا وەربگرن.

بە پێی هاواڵێکی BBC، لە ئێستادا بە تەنها لە وڵاتە یەکگرتوەکان لە ساڵێکدا 3 بلیۆن پیتزا دەفرۆشرێت، سەدەی 18 وڵاتی ئیتاڵیا یەکەم بازرگانی پیتزای دەستپێکرد، بە گوێرەی توێژینەوەیەک لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا %13ی دانیشتوانی پیتزا دەخۆن، بەڵام دواتر ئەم رێژەیە بەرزبویەوە بۆ %22 کاتێک زیاتر گرنگی پێدرا لەلایەن منداڵ و هەرزەکارانەوە.

لەگەڵ ئەوەی خواستیکی زۆری لەسەرە بەڵام بێزیان نیە، رێکخراوی ئاسمانی شین، وانەیەکیان تەرخانکرد بۆ پیتزا، کە تیایدا زیانە تەندروستیەکانی پیتزایان خستوەتەڕو.

یەکەم:  پیتزا لە پەنیری مۆزارێلا دروست دەکرێت، کە رێژەیەکی زۆر لە چەوری تێدایە و زیان بە مێشک دەگەیەنێت.

دوەم: دەبێتە هۆی ئالودەبون، کە ئەمەش کاریگەری خراپ لەسەر مێشک جێدەهێڵێت.

سێیەم: رێژەیەکی زۆر لە سۆدیۆم لەخۆدەگرێت، کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.

چوارەم: پیتزا هۆکارە بۆ زیادبونی کێشی لەش، خواردنی یەک ژەم پیتزا دەبێتە هۆی زیادبونی 14 گرام چەوری.

 

پێنجەم: دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی رێژەی ئینسۆلین، مەترسی شەکرە زیاد دەکات.

ئه‌م بابه‌ته 8830 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP