کارزان فاروق نوێترین بەرهەمی تایبەت بە هەلۆوین بڵاوکردەوە

خەندان لایف

هونەرمەندی گۆرانیبێژ کارزان فاروق، نوێترین بەرهەمی خۆی تایبەت بە هۆلۆوین بڵاوکردەوە.

کارزان فاروق، نوێترین بەرهەمی بە ناوی دڵم پڕە، لە چەناڵی یوتیوب بڵاوکردەوە، لە ئاواز و تێکستی خۆیەتی، کاری ئەرێنجمێنتی لەلایەن ئاراد هاشمی بۆ کراوە، لەلایەن زانیار ستۆدیۆوە کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.

کارزان فاروق یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە، جگە لە گۆرانی بەشێوەی سینگڵ تراک لەگەڵ چەند هونەرمەندێک وەکو شاباز زەمانی و کەمال محەمەد گۆرانی دوێتی هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 2804 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP