لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمرۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف

پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ 9ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بیر لە ئەنجامدانی کارێکی نوێ بکەیتەوە، چونکە سەرکەوتنی تێدا بەدەست دەهێنیت، لەلایەنی سۆزداریەوە با وشەکانت لە ژێر کۆنترۆڵی خۆتدا بن و هەوڵبدە لە هەستی بەرامبەرەکەت تێبگەیت بۆ ئەوەی کێشە لە نێوانتان رونەدات، تەندروستیت باشتر دەبێت ئەگەر گرنگی بە خواردنەوەی ئاو بدەیت.

گا 20\4 - 20\5 
ئەو ئامۆژگاریانەی لەلایەنی هاوپیشەکانتەوە پێت دەدرێت گرنگی پێبدە و سودیان لێوەربگرە، لەپێناو بەرەوپێش بردنی لایەنی پیشەییت، ئەمڕۆ رۆژێکی رۆمانسیت دەبێت لەگەڵ خۆشەویستەکەت و کاتی زیاتر پێکەوە بەسەر دەبەن، گرنگی بە تەندروستیت بدە و لە ماددە کحولیەکان دوربکەوەرەوە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمرۆ زیاتر لە بابەتەکان تێدەگەیت کە دەمێکە هەوڵ دەدەیت بۆت رون ببێتەوە، بەردەوامبە لە کارکردنت بە باشی چونکە سەرکەوتنت نزیکە و کۆڵ مەدە، هەوڵبدە کاتی زیاتر لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەربەرە و ئاگاداری تەندروستی بە، بڕیارێکی گرنگ دەدەیت، ئاگاداربە و بەوردی بیر بکەرەوە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەگەر ئیتر گرنگی بە خۆت نەدەیت تەندروستی بەرەو خراپی دەڕوات، هەوڵبدە پشو وەربگرەو لەکاتی پێویستدا سەردانی پزیشک بکە، لەگەل خۆشەویستەکەت بە تەواوی دڵخۆشیت و هەست بە ئاسودەیی دەکەیت لەگەڵیدا، لەلایەنی پیشەییەوە زیاتر وریابە چونکە هەموان سەرنجیان لەسەر تۆیە، تواناکانت بەکاربهێنە و هەنگاوی گەورەتر بنێ.

شێر 23\7 - 22\8
بە ئاسانی متمانە بە کەس مەکە، پێویست ناکات لە هەو بارودۆخێکدا خۆت توڕە بکەیت، پارێزگاری لە هێمنیت بکە، کاتەکانت هەروا ئاسان بە هەدەر مەدە، بڕۆ دەرەوە و هەندێک هاوڕێی نوێ بناسە، بەم شێوەیە لە داهاتودا پاڵپشتیت دەکەن، زۆربەی کێشەکانی ئێستات بە پارە چارەسەر دەکرێت، هەوڵبدە بیر لە پیشەی جیاواز بکەیتەوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی کیشەکانت چارەسەر ببن.

فەریک 23\8 - 22\9
هەندێک کێشە روبەڕوت دەبێتەوە و سترێست زۆر دەبێت، ئامۆژگاری بورجەکەت ئەوەیە خۆت نیگەران نەکەیت چونکە دۆخەکە کاتییە و زو کۆتایی دێت، لەلایەنی پیشەییەوە بە کارەکانت ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنیت، ئەمرۆ لەگەڵ خێزانەکەت کات بەسەربەرە و بە تەواوی هەست بە دڵخۆشی دەکەیت لەگەڵیان.

تەرازو 23\9 - 22\10
ئەمرۆ روبەڕوی هەندێک ناکۆکی دەبیتەوە لەگەڵ خێزانەکەت، بەڵام باشترە لە دەنگەدەنگ دوربکەویتەوە و بە وشەکانت برینداریان نەکەیت، لەلایەنی پیشەییەوە بە تەواوی خۆت ماندو مەکە و پەستانێکی زۆر مەکەرە سەرشانت چونکە کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەمرۆ دو ئەنجام بەدەست دەهێنیت، یەکەمان لەلایەنی پیشەییەوە زۆر باش دەبیت و هەوڵەکانت دەبێتە جێی رەزامەندی هاوپیشە و خاوەن کارەکەت، دوەمیان لەلایەنی کۆمەڵایەتیەوە کەمێک نیگەران دەبیت، چونکە خێزانەکەت هەندێک لە بیرکردنەوەکانی تۆ قبوڵناکەن، باشترە لەم کاتەدا پارێزگاری لە هێمنیت بکەیت بۆ ئەوەی کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیت نەبێت.

کەوان 22\11 - 21\12
هەندێک هەواڵی خۆشت پێدەگات و هەست بە دڵخۆشی دەکەیت، لەم کاتەدا کۆنترۆڵی خەرجیەکانت بکە و بە پێی پێداویستیەکانت پارە خەرجبکە، لەلایەنی پیشەییەوە ستایش دەکرێیت بەهۆی راستگۆیی و باشی کارکردنەکانتەوە، هەندێک پشو وەربگرە لەگەڵ خۆشەویستەکەت و هەوڵبدە گەشتێک رێکبخەن.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمرۆ بریارێکی گرنگ دەدەیت، پێویست ناکات هەمو کاتەکانت بە بیرکردنەوە و خەیاڵکردنەوە بەسەر بەریت، ئەمرۆ رۆژی کردارە، کاتی ئەوەیە بە کردار بۆ داهاتوت هەوڵبدەیت و لە ئێستاوە دەست پێبکەیت، روبەروی هەندێک کێشە دەبیتەوە کە رەنگە قورس بێت لێیان تێبگەیت، هەوڵبدە راوێژ بە کەسانی دیکە بکەیت، تەندروستیت زۆر باشە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
هەندێک کێشە لەژیانی سۆزداریتدا رودەدات، رەنگ خۆشەویستەکەت ناچارت بکات بە ئەنجامدانی هەندێک کار کە ئارەزوی پێناکەیت، پێویستە خاوەن بڕیاری خۆت بیت و بەناچاری ئەو بارودۆخانە پەسەند مەکە کە بە خواستی تۆ نین، لەلایەنی پیشەییەوە هەمو شتێک بە باشی دەروات بەڕێوە، لەلایەن خێزانەکەتەوە پاڵپشتی تەواو دەکرێیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
پێویست ناکات هەمو پێشنیارێک پەسەندبکەیت کە لەلایەنی چواردەورەکەتەوە بۆت پێشنیار دەکرێت، قوربانی مەدە لە پێناوی کەسانی دیکە، زیاتر ئاگاداری خۆشەویستەکەت بە و فەرامۆشی مەکە، پاڵپشتی خێزانەکەت بەکاربهێنە بۆ ئەوەی زیاتر بەرەوپێش بچیت لەلایەنی پیشەییەوە، زیاتر ئاگاداری کەسانی چواردەورت بو پەیوەندیە کۆمه‌ڵایەتیەکانت بەهێزبکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 54219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP