لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکانی ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 8ی تشرینی دوەم لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
پێویستە پیلانێک دابنێیت بۆ داهاتوی کار و پیشەیت بەشێوەیەکی رێکخراو، بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت، پێویستە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت نوێ بکەیتەوە بە ئەنجامدانی هەندێک چالاکی، بایەخ بە تەندروستیت بدە و میوە زۆر بخۆ.

گا 20\4 - 20\5 
ئەمڕۆ رەنگە هەندێک بڕیاڕی قورس بدەیت لەلەیەنی پیشەییەوە لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانت، پەیوەندی سۆزداریت ناجێگیرە بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی گەورەوە لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هەولبدە کێشت بپارێزە.

دوانە 21\5 - 20\6
ئەمڕۆ لەلایەن بەرپرسانتەوە کارەکانت بەرز دەخەمڵێنرێت بەهۆی جێبەجێکردنی ئەرک و کارەکانی خۆتەوە بەشێوەیەکی باش، کێشەکان لەگەڵ خۆشەویستەکەت چارەسەر بکە و فەرامۆشی مەکە، خۆت بەدور بگرە لە هەر شتێک توشی دڵەڕاوکێیت دەکات و مۆڵەت وەربگرە و پشو بدە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمڕۆ ئەرک و کارەکانت بەشێوەیەکی باش بە ئەنجام دەگەیەنێت و ئاستی زانیاریت بەرز دەبێتەوە لەلایەنی پیشەییەوە، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا زۆر گونجاوە و پێویستە بە دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی نەرێنی ناکات، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە و بەشێوەیەکی رێکخراو ئەنجامی بدە.

شێر 23\7 - 22\8
پێویستە تەواوی کارەکانت رێکبخەیتەوە و گرنگی بەو کارانە بدەیت کە لەئێستادا بایەخی هەیە، لەپەیوەندی سۆداریدا هەوڵبدە ژیریت بەکاربهێنە و بە ئەقڵ بڕیاڕ بدە، فەرامۆشکردنی تەندروستیت کاریگەری نەرێنی دەبێت.

فەریک 23\8 - 22\9
کێشەیەکی زۆر روبەرووی کارەکەت دەبێتەوە، بەڵام کاتییە و چارەسەر دەبێت، خۆشەویستیت دەربڕە بۆ هاوبەشی ژیانت و زیاتر گرنگی پێ بدە، چونکە ئەم ماوەیە کەمێک گرفتی هەیە، هەوڵبدە یەکسانی لەنێوان تەندروستی جەستەی و دەروونیت بپارێزە.


تەرازو 23\9 - 22\10
ئەنجام و بەرهەمی کارەکانت باشتر دەبێت و بەرپرسانت سەرسام دەبن، ئاگاداربە بڕیاڕی خێرا مەدە لە پەیوەندی سۆزداریدا و دادپەروەربە، بەشداری چالاکی وەرزشی بکە و چێژ لە کاتەکانت ببینە.

دوپشک 23\10 - 21\11
رێگامەدە کێشە و ناکۆکی کەسی لەگەڵ هەندێک لە هاوپیشەکانت تێکەڵ بێت لەگەڵ کارەکەت، دەنا کاریگەری نەرێنی دەخاتە سەر بەرهەمەکانت، ئەمڕۆ گرنگی بە جوانیت بدە و رەنگە خۆشەویستەکەت سوپرازێکی خۆشی بۆ ئامادەکردبیت، باشترە کەمێک بە وریایی مامەڵە لەگەل گرفتە تەندروستیەکانت بکەیت، چونکە ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر کۆمپیوتەر دەکەیت و کاریگەری نەرێنی لەسەرت هەیە.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەمڕۆ لە کارەکەت ئاسودە دەبیت و بەهۆی بون و توانایەکی زۆرەوە پاداشت دەکرێیت، هەوڵبدە تێبگە لە خۆشەویستەکەت، هاوکات هەست بە تەندروستیەکی باش دەکەیت بەهۆی سیستمی خۆراکی تەندروستەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
روداوەکان بە خێرای رودەدەن و پێویست بە شوێنێکی ئارام هەیە بۆ ئەوەی بڕیاڕی دروست بدەیت، خۆشەویستەکەت دەیەوێت لەگەڵ تۆدا پیلانی داهاتوو دابنێت و هەندێک پرسیار ئاراستە دەکات، وەرزش گرنگە فەرامۆشی بکە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
واز لە کەسانی خۆپەرست یان ئەوانەی چاودێری کەسانی دیکە دەکەن بهێنە، چونکە زیان پێ دەگەیەنن، راستگۆیانە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بدوێ بەڵام کەمێک بە ئاگابە لە رەفتارەکانت، هەندێك جۆری خواردن دەبێتە هۆی توشبونت بە حەساسیەت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەمڕۆ چانسی نوێ دێتە بەردەمت لە کارەکەت و پڕۆژەی نوێ دروست دەبێت کە گرنگیەکی تایبەتی دەبێت بۆ داهاتو، بەپێی توانا کاتێکی باش بۆ خۆشەویستەکەت تەرخان بکە، رەنگە بۆ نزیکبونەوە لەیەکدی پێویستتان بە کاتی زیاتر بێت، کەمێک بە ئاگابە لە خواردنی شیرینی.

ئه‌م بابه‌ته 38023 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP