کاردانەوەی هێلین میرن، دوای ئەوەی خەڵکی پێیان وابو پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ کیانو هەیە

خەندان لایف

هێلین دەربارەی ئەو دەنگۆیانە هاتە دەنگ کە دەوترا ئەو خۆشەویستە نوێیەکەی کیانو ریڤیسە، ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردو کیانو ریڤیس لەگەڵ ئەلێکساندرا گرانتی خۆشەویستی، لە ئاهەنگێکدا لەسەر فەرشی سور دەرکەوتن و خۆشەویستیەکەیان ئاشکرا کرد، هەندێک پێیان وابو ئەو کەسەی لەگەڵ کیانو دەرکەوتوە، هێلین میرن بوە.
Alexandra Grant was compared to Helen Mirren on Twitter
ئەو دەگۆیانە بەهۆی لێکچونی نێوان ئەلێکساندرا و هێلین بوە، هێلین دەربارەی ئەو دەنگۆیانە وتی "ئەوە وەکو ستایش کردێک وایە بۆ من، کە پێم بڵێن کە ئەڵیکساندرا دەچیت، چونکە ئەو کەسێکی شۆخ و جوانە".

وتیشی "من کیانو بە باشی دەناسم چونکە ئەو لەگەڵ هاوسەرەکەمدا بەشداری فیلمێکیان کردوە، ئەو بەراستی کەسێکی نایاب و خۆشەویستە، هەروەها هەردوکیان خۆشبەخت کە پێکەوەن".

Related image

 

ئه‌م بابه‌ته 10221 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP