شێوازی ئامادەکردنی کێک بە شوکولاتە


خەندان لایف

پێداویستیەکان بۆ كێكەكە:
3 هێلكە
2 پاودەر
1 ڤانێلا
نیو پەرداخ كاكاو
نیو پەراخ شەكر
پەرداخ و نیوێك شیری گیراوە
کەمێک تامی هێل
نیو پەرداخ زەیت
ئارد بە پێی پێویست

بۆ ش,كولاتەكەی سەر كێكەكە:
پارچەیەك شكولاتە
4 كەوچك شیری گیراو

شێوازی ئامادەکردنی:
- سەرەتا كێكەكە هەموو پێكهاتەكان تێكەڵ بكە، دواتر گیراوەكە بخەنە قاڵبێك بیكەرە فڕن.
- بە پلەی گەرمی 160، كە برژا دایبنێ تا سارد دەبێتەوە.
- دواتر پارچە شكولاتەكە لەگەڵ شیرەكە بخەرە ناو قاپێك.
- مەنجەڵێك تۆزێك ئاوی تێبكە بیخەنە سەر ئاگر تا گەرم دەبێت.
- دواتر قاپە شكولاتەكە بخەنە سەر مەنجەڵی ئاوە گەرمەكە با بە هەڵمی ئاوەكە بتوێتەوە دواتر دایبگره‌.
- با كەمێک سارد بێتەوە تێكی بدە هەموی بكە بەسەر كێكەكە.
- بۆ رازاندنەوەكەشی فستق یان گوێز، یان هەرشتێک ئارەزوت لێی بێت بەكاریبهێنە.

ئه‌م بابه‌ته 7016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP