گۆرەویەکەی مایکڵ جاکسن بە پارەیەکی خەیاڵی فرۆشرا

خەندان لایف

دوێنی لە مەزادێکدا گۆرەویەکەی مایکڵ جاکسن بە بڕی زیاتر یەک ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

مایکڵ جاکسن کە لە تەمەنی 50 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، دوێنێ لە مەزادێکدا ئەو گۆرەویەی کە لە گۆرانی moonwalk لەپێی کردبوە، فرۆشرا، مەزادەکە لە 100 هەزار دۆلارەوە دەستی پێکرد، تا ئەوەی لە کۆتاییدا بە نرخی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار فرۆشرا.

مایکڵ جاکسن لە دایکبوی 29 ئابی ساڵی 1958، ناسراو پاشای پۆپ، بۆ یەکەم جار لە تەمەنی 11 ساڵی لە سەر تەختەی شانۆ بینراوەو حەوتەم کوڕی بنەماڵەکەیەتی، توانای مایکڵ هەر لە منداڵییەوە هەستی پێدەکرا، لە ساڵی 1971 مایکڵ بەتەنها دەستی بەگۆرانی وتن کردو جەماوەرێکی زۆری کۆکردەوە لە 25 حوزیرانی ساڵی 2009 لە کالیفۆرنیای ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

Image result for michael jackson slave to the rhythm

ئه‌م بابه‌ته 5083 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP