باشترین خۆراکەکان بۆ زیادبونی کێش

خەندان لایف

بە گشتی زۆر کەس هەن دەیانەویت کێشی جەستەیان دابەزێنن، بەڵام لە هەمان کاتدا کەسانێک هەن گرفتی کەمی کێشیان هەیە، دەیانەوێن کێشی جەستەیان زیاد بکات، بۆ ئەم مەبەستە هەندێکیان پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی دەرمانە کیمیاییەکان، کە ئەو دەرمانانە کاریگەری خراپ لەسەر جەستە دادەنێت و دەبێتە هۆی تێکدانی هۆڕمۆنەکانی جەستە، باشترین بیرۆکە ئەوەیە لە گرنگی ئەو خۆراکانە بدەیت کە یارمەتی زیادبونی کێش دەدات.

یەکەم: هێلکە

دەوڵەمەندە بە پرۆتین و ڤیتامینەکان، یارمەتی جەستە دەدات بۆ بنیادنانی ماسولکە و جەستە پتەو و بەهێزدەکات.

دوەم: بادام
دەوڵەمەندە بە پرۆتین و رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەسودی تێدایە، یارمەتی زیادبونی کێش دەدات.

سێیەم: ئەڤۆکادۆ
دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و چەوری بەسود، هەروەها یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ زیادبونی کێش، کاریگەریەکە لە پیاواندا خێراتر دەردەکەوێت وەک لە خانماندا.

چوارەم: پەنیر
سەرچاوەیەکی باشە بۆ بەدەستھێنانی کالۆری، کالسیۆم، چەوری باش، بە شێوەیەکی تەندروست کێش زیاد دەکات.

پێنجەم: مۆز
رێژەیەکی زۆر لە کاربۆهیدرات و کالۆری تێدایە، بەشێوەیەکی خێرا کێشی جەستە زیاد دەکات، هەروەها پۆتاسۆم و ڤیتامینی تێدایە.

شەشەم: شیر

 دەوڵەمەندە بە پرۆتین، کالسیۆم، کاربۆهیدرات کە بۆ زیادبونی کێش گرنگن.

حەوتەم: پەتاتە
یارمەتی بنیادنانی ماسولکە دەدات، بەشیوەیەکی خێرا کێش زیاد دەکات پێی.

هەشتەم: گۆشتی سور
رێژەیەکی زۆر لە پرۆتینی تێدایە و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزوی کێشی زۆر دەکەن.

نۆیەم: ماستی بە چەوری
رێگەیەکی تەندروست و پارێزراوە بۆ زیادبونی کێش.

دەیەم: ماسی تونە
رێژەیەکی زۆر لە چەوری بەسودی تێدایە و دەوڵمەندە بە پرۆتین.

 

ئه‌م بابه‌ته 16762 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP